فەرهاد پیرباڵ
262 جار بینراوە 15/5/2019 01:36 PM

فه‌رهاد پيرباڵ خۆى كه‌لاى كرده‌وه‌ و بڕيارى كۆتايى راگه‌ياند



سنور ميديا 

فەرهاد پیرباڵ نوسەر و مامۆستای زانكۆ، كە خۆی كاندید كردووە بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، دەڵێت: لەهەموو كەس شایستەترم بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم، "كاریزمایی من زیاتر لە كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان نێچیرڤان بارزانی".

 

فەرهاد پیرباڵ دەشڵێت: كاریزمایی ئەو ئەو ڕۆژە كۆتایی هات و مرد، كە بانقی هەرێم تاڵان كرا بارزانی و بەرهەم ساڵح لەتاڵانكردنی ئەو بانكە بەرپرسن".

 

هەروەها دەڵێت: نێچیرڤان برای بەڕێزی منە مافی خۆشمە ئەو قسەیە بكەم، بەڵام خۆم بە چەندین قات،شانزە قات لەسەرو نێچیرڤان بارزانی دەزانم، خۆم لەسەر و بەرهەمیش دەبینم، كە ئەو سەرۆك كۆمارە چی هەیە بۆ كورد؟ چ سودێكی هەیە؟ جا نێچیرڤان بەرزترە لای من ، من لە بەرهەم زۆر بەرزترم جا لە "بەرهەم" خۆی بپرسن بزانن چەند قات لەخوار نێچیرڤانە، ئیتر دەبێت من چەندە لە بەرهەم بەرزتر بم".

 

هەروەها دەڵێت: ئەو لایەنانەی بە نێچیرڤان بارزانی ڕازی نین و دەنگی پێنادەن ئەگەر دەنگ نادەن بە منیش با بیدەن بە عەلی باپیر ئەی كاتی خۆی نەیدەوت مەسعود بارزانی سەد بەدیلی هەیە، دەی كوا با ئەمڕۆ بێت خۆی كاندید بكات ئەگەر پیاوێك قسەی كرد با بیباتە سەر بۆ ئێستا بەدیلێك نییە؟ كوا ئەو پیاوانەی خۆیان بە سەرۆك دەزانن كوان بۆ خۆیان كاندید ناكەن؟ من هەر وەك "تەحەدایەك" خۆم كاندید كرد.

 

قسەكانی پیرباڵ لەمیانی چاوپێكەوتنێكی بووە لەگەڵ دەنگی ئەمریكاو ئەوەش دەڵێت: من هیچ بەلامەوە گرنگ نییە چەند دەنگ دەهێنم، سەردەكەوم یا نا، چونكە دەزانم "خودا دەردێكی دیكەیان بۆ دەنێرێت لە غەیری فەرهاد پیرباڵ لەناویان دەبات ئیشەڵا"، جەختی لەوەشكردەوە ئەگەر بووە سەرۆكی هەرێم سەرۆكی هەموو كوردستان دەبێت "غەڵەتی شێخ مەحمود دوبارە ناكەمەوە."

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure