سنور ميديا
95 جار بینراوە 15/5/2019 12:59 PM

ئەمریکا ژمارەیەک کارمەندی باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکەی لە هەولێر و بەغدا کشاندەوە



سنور ميديا 

ەمریکا ژمارەیەک کارمەندی باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکەی لە هەولێر و بەغدا کشاندەوە و ڕاشیگەیاند کاروباری ڤیزای ئاسایی لەو دوو شوێنە ڕادەگیرێت.

 

لە راگەیەندراوێکدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئاماژە بەوەکردووە، ئەو کارمەندانەی کە کاری بەپەلە لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و کونسوڵخانەی وڵاتەکە لە هەولێر بەڕێناکەن، دەگەڕێندرێنەوە بۆ وڵاتەکەیان.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، کاروباری ڤیزای ئاسایی لە هەردوو باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکە بەشێوەیەکی کاتی ڕادەگیرێت.

 

باڵیۆزخانەکە، باسى لەوەشکردووە، حکومەتی ئەمریکا تواناکانی سنوردارە بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بەپەلە بە هاوڵاتیانی ئەمریکی لە عێراق.

 

ئەو ڕاگەیەندراوە لە دوای ئەوە دێت کە رۆژی ١٣ی ئەم مانگە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هۆشداریدا لە زیادبوونی ئاڵۆزییەکان لە عێراق و داوای لە سەرجەم هاوڵاتیانی کرد سەردانی عێراق نەکەن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure