سنور ميديا
1113 جار بینراوە 14/5/2019 01:27 PM

ئەمریكا لەئاستی باڵا هۆشداری دەداتە پارتی‌و یەكێتی



سنور ميديا 

ئەمریكا لەئاستی باڵا هۆشداری داوەتە پارتی دیموكرات‌و یەكێتی نیشتمانی، بۆ ئەوەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ لایەنی ئێرانی ببچرێنن.

 

سايتى شار پرێس له‌ زارى سه‌رچاوه‌يه‌كى مەكتەبی سیاسی یەكێتی بڵاوى كرده‌وه‌ته‌وه‌ ,ئەمریكا لەرێگەی دیڤید هێل بریكاری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری سیاسی پەیامێكی ئاراستەی بەرپرسانی پارتی‌و یەكێتی كردووە.

 

هەر بەپێی سەرچاوەكە، ناوەڕۆكی پەیامەكەی ئەمریكا بۆ بەرپرسانی پارتی‌و یەكێتی هۆشدارییەك بووە، كە دەبێت پەیوەندییەكانیان لەگەڵ لایەنە ئێرانی ببچڕن.

 

سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد، كە هۆشدارییەكەی ئەمریكا بەشێوەیەك بووە، چیتر قبووڵی نییە ئەو پەیوەندییانەی لەرابردوو لەنێوان پارتی‌و یەكێتی لەگەڵ ئێران هەبووە بەردەوام بێت.

 

ماوەیەكە گرژییەكانی ئەمریكاو ئێران رووی لەزیادبوون بووە، بەهۆی ئەوەی واشنتۆن دەیەوێت گەمارۆی زیاتر بخاتە سەر تاران‌و پەیوەندییەكانی لەگەڵ دەوروبەری ببڕێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure