پارتى
123 جار بینراوە 14/5/2019 01:17 PM

پارتی ناوی كاندیدی سەرۆكی هەرێم دەداتە سەرۆكایەتی پەرلەمان



سنور ميديا 

پارتی دیموكرات ناو و سیڤی كاندیدی بۆ سەرۆكی هەرێم دەداتە سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان، كە ئەویش نێچیرڤان بارزانییە.



هێڤیدار ئەحمەد، پەرلەمانتاری پارتی رایگەیاند، ئەمڕۆ ناو و سیڤیی نێچیرڤان بارزانی وەك كاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم دەدرێتە پەرلەمانی كوردستان، هاوكات سەعات ١١ش بە پێی یاسا دەرگا بۆ پێشكەشكردنی ناوی كاندید بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم دادەخرێت.



ناوبراو رێككارە یاساییەكانی روونكردەوە، كە چەند ناو پێشكەش كرابێت بۆ ئەو پۆستە، پەرلەمانی كوردستان لە ماوەی دوو رۆژدا پێداچوونەوە بۆ سیڤییەكان دەكات، كە تا چەند مەرجە یاساییەكانیان تێدایە، دواتریش دوو رۆژیش وادەیە بۆ ئەو كەس و لایەنانەی دەیانەوێت لە دادگا تانە لە كاندیدی پۆستی سەرۆكی هەرێم بدەن، وەك هێڤیدار ئاماژەی پێدا، دوای ئەو وادەیەش بە سێ رۆژ سەرۆكی هەرێم هەڵدەبژێردرێت، بەو پێیەش هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم دەكەوێتە كۆتایی هەفتەی داهاتوو.



سێ‌ رۆژە دوای هەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم، پەرلەمانی كوردستان دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم كردووەتەوە، كە بڕیارە لەناو پەرلەمانەوە بەدەنگی زۆرینە هەڵبژێرێت.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure