سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم
504 جار بینراوە 13/5/2019 05:27 PM

پلانێكى نێچيرڤان بارزانى له‌يه‌كێتى له‌سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم ئاشكرا ده‌بێت



سنور ميديا 

بەپێی نوسراویکی سەرۆکایەتی دیوان لە ئەنجومەنی وەزیران کە لەڕێکەوتی ۱۲ی ئایاری ۲۰۱۹ دەرچووە، ژمارەیەک فەرمانبەر لە دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم بۆ وەزارەتەکان گواستراونەتەوە، ئەندامێکی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، پارتی كۆی فەرمانبەرانی یەكێتی لەسەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان گواستەوەو كاربەدەستانیشی رەوانەی خانەنشین كردووە.

 

سەرتیپ جەوهەر ئەندامی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی لەلاپەڕەی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک ئاماژە بەوە دەکات، ئەمڕۆ پارتی كۆی فەرمانبەرانی یەكێتی لەسەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان گواستەوەو كاربەدەستانیشی رەوانەی خانەنشین كردووە.

 

دەشڵێت، بەپێی نوسراوێكی رەسمی كە دوێنێ‌ لەئەنجومەنی وەزیران بەئیمزای كاربەدەستێكی پارتی دەركراوە، هەرهەموو فەرمانبەرانی یەكێتی بەشۆفێری راوێژكارو بەڕێوبەرانی گشتی یەكێتیش گوێزراونەتەوە. راوێژكارو بەڕێوبەرانی گشتیش ئیحالەی خانەنشینكردن كراون. فەرمانبەرو كاربەدەستانی یەكێتیش لەیاداشتێكدا كۆی كاربەدەستانی یەكێتیان لەو پرسە ئاگاداركردۆتەوە.

 

ڕاشیدەگەیەنێت، ئەم كردەوەیەی نێچیرڤان بارزانی كە ئێستا بەشێك لەدەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێمی لایەو بڕیاریشە كاندیدی پارتی بێت بۆ سەرۆكایەتی هەرێم، هەنگاوێكی گوماناوییەو ئەگەر یەكێتی كاردانەوەی توندو رۆشنی بەرامبەر ئەو هەنگاوەی نێچیرڤان نەبێت، لەوانەیە كاردانەوە لەناوخۆی یەكێتی دروست بێت.


رۆژی دوای هەڵبژاردنی د. بەرهەم ساڵح بەسەرۆك كۆماری عیراق، واتە 3ی ئۆكتۆبەری 2018جارێكی دیكە پارتی رێگری لە كاربەدەست و فەرمانبەرانی یەكێتی كرد بچنە سەر كاری خۆیان لە سەرۆكایەتی هەرێم.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure