سنور ميديا
1277 جار بینراوە 13/5/2019 05:02 PM

ئاگات لێيه‌تى له‌سلێمانى چ كاره‌ساتيك ڕووده‌دات ؟



سنور ميديا 

په‌رله‌مانتارێك ئاشكرا ده‌كات " بەنھێنی و ژێربەژێر نرخی دەرمان گران دەکرێ! ئەوەشی پابەند نەبێ دەرمانخانەکەی پێ دادەخەن!, و ده‌شڵێت "گرانکردنی نرخی دەرمان بەبێ ھۆ خوێن مژینی نەخۆشە و بازرگانیە بەمرۆڤەوە..."

 

سۆران عومەر , په‌رله‌مانتارى كۆمه‌ڵى ئيسلامى له‌په‌رله‌مانى كوردستان له‌ پێگه‌ى تايبه‌تى خۆى ڕايگه‌ياندوه‌ " دوای بەدواداچونەکان دەرکەوت سەندیکای دەرمانسازان- لقی سلێمانی نرخی دەرمان گران دەکات و بۆ ئەم مەبەستەش ھەموو نرخەکانی بەسیدیەک دابەشکردوە بەسەر دەرمانخانەکانی سلێمانی ، ھەر دەرمانخانەیەک پێوەی پابەند نەبێ ئاگادارکردنەوەی ئاراستە دەکەن دواتر سزای مادی دەدەن بۆ جاری سێیەم دایدەخەن.

 

ده‌شڵێت " ئەمەش نمونەی بەشێک لەو دەرمانانەیە کە پێشتر بەچەند فرۆشراوەو ئێستە سەندیکا دایناوە بەچەند بفرۆشرێ لەکاتێکدا ئەو نرخانەی پێشوو ھەر دەرمانێک قازانجی ٪‏١٠-١٢ ی خراوەتە سەر بەپێی ئەم نرخە تازانە بێت دەرمان ھەیە سەدا پەنجاو شەست تاکو سەد قازانجی خراوەتە سەر! ".

 


ئه‌وپه‌رله‌مانتاره‌ ئاماژه‌ به‌ه‌ش ده‌كات, ئەمەش کارێکی مەترسیدارەو بەرێکەوتنی سەندیکاو زۆرێک لە دەرمانخابەکان دادەنرێ .

 


جه‌ختيش ده‌كاته‌وه‌ , ھەموو ڕێگەیەک دەگرینە بەر بۆ رەدکردنەوەی گرانکردنی ئەم نرخانەی دەرمان کە زۆرینەیان دەرمانی نەخۆشیە درێژخایەنەکانن..."

 


سۆران عومه‌ر له‌ كۆتايدا ده‌ڵێت "ئەم بازرگانیە مەترسیدارە بە خوێن و جەستەی خەلکەوە تاوانی گەورەیە..."

 

لا يتوفر وصف للصورة.لا يتوفر وصف للصورة.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure