سنور ميديا
1975 جار بینراوە 13/5/2019 02:40 PM

دوو كانديدى يه‌كێـتى بۆ پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌كشێنه‌وه‌
سنور ميديا به‌هێزتر كانديد ئاشكرا ده‌كات



سنور ميديا 

حاكم قادر و عیماد ئه‌حمه‌د كشانه‌وه‌ و شێخ جه‌عفه‌ر به‌هێزترین كاندیده‌ بۆ جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم.


به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان, تا ئێستا یه‌كێتى به‌هۆى ململانێى باڵه‌كانیه‌وه‌ نه‌یتوانیوه‌ كاندیدێك بۆ پۆستى جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم یه‌كلا بكاته‌وه‌, به‌ڵام شێخ جه‌عفه‌روه‌ك به‌هێزترین كاندید ئه‌و پۆسته‌ باسده‌كرێت.


سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌یه‌كێتى نیشتمانى بۆ سنور میدیا ى ئاشكراى كرد , هه‌ریه‌كه‌ له‌ حاكم قادر و عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى له‌ كاندید بونیان بۆ جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم كشاونه‌ته‌وه‌ و هۆكارى كشانه‌وه‌شیان بۆ ناڕوونى ده‌سه‌ڵاته‌كانى جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌كاتى هه‌موارى یاسایى سه‌رۆكایه‌تى له‌په‌رله‌مانه‌وه‌ په‌سه‌ند كرا .

 

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد , دابه‌شكردنى پۆسته‌كانى یه‌كێتى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ر ڕێككه‌وتنى باڵه‌كانى یه‌كێتى , بۆیه‌ تائێستا كاندیده‌كان عومه‌ر فه‌تاح و شێخ جه‌عفه‌ر له‌ئارادایه‌ هه‌رچه‌نده‌ شێخ جه‌عفه‌رى خۆى كاندید نه‌كردوه‌ به‌ڵام یه‌كێك ده‌بێت له‌وانه‌.وتیشى ڕه‌نگه‌ كاندیدى تریش هه‌بێت بۆ پۆسته‌كه‌.

 

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان, هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا به‌هۆى ململانێى باڵه‌كانى نێو یه‌كێتیه‌وه‌ كاندیدى جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم كه‌ به‌پێى ڕێكه‌وتنى یه‌كێتى و پارتى پشكى یه‌كێتیه‌ و یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه‌, به‌ڵام به‌هێزترین كاندیدى ئه‌و حزبه‌ شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فایه‌ كه‌ ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا به‌و هۆیه‌وه‌ ده‌ستى له‌فه‌رماندى هێزه‌كانى حه‌فتاى سه‌ر به‌یه‌كێتى كێشایه‌وه‌.


بڕیاره‌ سبه‌ى ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ بەمەبەستی تاوتوێكردنی چەند "پرسێكی گرنگ" كه‌ كاندیدانى جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم یه‌كێكه‌ له‌وانه‌ ,مەكتەبی سیاسی یه‌كێتى كۆ ببێته‌وه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure