ئاسايش
129 جار بینراوە 13/5/2019 01:28 PM

سێ تۆمەتبار بە 15 ساڵ زیندانی سزادران



سنور ميديا 

ئاسایشی شارەزوور سزادانی سێ تۆمه‌تباری هه‌ر یه‌كه‌یان به‌ 15 ساڵ زیندانی راگەیاند.

لەراگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ سنور ميديا نێردراوە، بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور رایگەیاندووە" له‌ به‌رواری (19/ 9/2017)دا به‌ بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ری لێكۆلینه‌وه‌ی ئاسایشی شاره‌زوور و به‌پێی مادده‌ی (14ی مخدرات)له‌ لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه‌ له‌ یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی سه‌یدسادق ده‌ستمانگرت به‌سه‌ر بڕی (24)بیست و چوار كارتۆن حه‌بی جۆری (ترامادۆڵ)دا له‌ ناو ئۆتۆمبێلێكی جۆری (ئه‌تیكۆ/مارسیدس )دا ، بۆ خاوه‌ندارێتی ئه‌م بارهه‌ڵگره‌ و حه‌به‌كانی ناوی سێ تۆمه‌تبارمان ده‌ست گیر كرد".

 

دەشڵێت، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ و ڕه‌وانه‌كردنی دۆسێكانیان بۆ دادگا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌ به‌رواری (9/5/2019) دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی /2 بڕیاری دا به‌سزادانی هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌م شێویه‌ی لای خواره‌وه‌ :

 

1-تۆمه‌تبار (ج . ح . م) له‌دایك بووی (1968) سزادرا بۆماوه‌ی (15 پانزده‌ ساڵ ) وه‌ غه‌رامه‌كردنی به‌ بڕی (450000) چوارسه‌د و په‌نجا هه‌زار دیناری عێراقی.

 

2-تۆمه‌تبار (ی . ج . ج) له‌ دایك بووی (1986) سزادرا بۆماوه‌ی (15 پانزده‌ ساڵ) وه‌ غه‌رامه‌كردنی به‌ بڕی (450000)چوار سه‌د و په‌نجا هه‌زار دیناری عێراقی.

 

3-تۆمه‌تبار (س . ص . ق) له‌ دایك بووی (1989) سزادرا بۆماوه‌ی (15 پانزده‌ ساڵ) وه‌ غه‌رامه‌كردنی به‌ بڕی (450000)چوار سه‌د و په‌نجا هه‌زار دیناری عێراقی.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure