كەمال رەئوف
91 جار بینراوە 13/5/2019 12:36 PM

سكاڵای نوێ‌ لەسەر شاسوار عەبدولواحید تۆماردەكرێت



سنور ميديا 

چەند كەسایەتییەكی سیاسی‌و رۆژنبیرو رۆژنامەنووس، دەست بەتۆماركردنی سكاڵا لەسەر شاسوار عەبدولواحید دەكەن، دوای ئەوەی بۆیان یەكلابووەتەوە، كە ئەو هێرشانەی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كراوەتە سەریان، ئەو پەیجانەن، كە خاوەندارییان بۆ شاسوار عەبدولواحید دەگەڕێتەوە و بەدانپیانانی گیراوەكانیش ئەو كارە بەفەرمان و ئاگاداری ئەو ئەنجامدراون.

 

لەو چوارچێوەیەدا، ئەمڕۆ دوو شەممە چەند رۆژنامەنووسێكی سلێمانی لەدادگای سلێمانی سكاڵایان لەسەر شاسوار عەبدولواحید تۆماركردووە، بەو پێیەی دەركەوتووە، كە خاوەنداری ئەو پەیجانەی كردووە، هێرشی پێكراوەتە سەر.

 

كەمال رەئوف سەرنووسەری شارپرێس لەو بارەوە وتی: چەند رۆژنامەنووسێكین ئەمڕۆ لەدادگای سلێمانی سكاڵامان تۆماركردووە، بەهۆی ئەوەی لەچەند پەیجێك، كە خاوەنەكەی ئێستا دەركەوتووە، هێرش كراوەتە سەرمان.

 

ماوەی رابردوو چەند كەسێك لەجوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ دەستگیركران، دوای ئەوەی پەرلەمانتارێك سكاڵای تۆماركرد، كە ئەو كەسانەی دەستگیركراون‌و دانیان بەهەندێك شت ناوە لەسەر شاسوار عەبدولواحید، زۆربەی بەڵگەكانیش وەك بەڵگەی تاوانەكەیان پێگراوە، كە بەوتەی ئەوان، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەمەبەستی تایبەت‌و بۆ كاری خۆی ئاراستەی كردوون.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure