يه‌كێتى
110 جار بینراوە 13/5/2019 12:30 PM

مه‌كته‌ب سياسيه‌كى يه‌كێتى له‌باره‌ى رێككەوتنی پارتی‌و یەكێتی بۆ دانانی پارێزگاری كەركوك ده‌دوێ



سنور ميديا 

ڕزگار عەلی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی دەڵێت: لەگەڵ ڕاسپاردنی سەرۆكی حكومەت بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ‌ ڕێككەوتنی پارتی‌و یەكێتی بۆ كەركوك جێبەجێدەكرێت بەدانانی پارێزگاریشەوە.

 

قسەكانی رزگار عەلی لەمیانی چاوپێكەوتنێكی بووە لەگەڵ دەنگی ئەمریكا، كە ناوبراو كاندیدی "فەرمی" ئەو حیزبە بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك، كە دەشڵێت: كاتێك سەرۆكی هەرێم سەرۆكی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم ڕادەسپێرێت بۆ پێكهێنانی حكومەت ئەو كاتەش ئەو ڕێككەوتنەی نێوان پارتی و یەكێتی، كە پەیوەندی بە كەركوكەوە هەیە دەست بەجێ بەجێكردنی دەكرێت بەدانانی پارێزگاریشەوە واتە هاوتەریبە.

 

هەروەها دەڵێت: ڕای یەكلاییكەرەوەی یەكێتی ئەوەیە، كە پۆستی پارێزگاری كەركوك دەبێت بۆ یەكێتی بێت، چونكە نە جەماوەری یەكێتی لەو شارە نە یەكێتی قبوڵی ناكات پۆستی پارێزگار بۆ كاندیدی دەرەوەی یەكێتی بێت.

 

رزگار عەلی هەروەها دەڵێت: گوێمان لە برادەرانی پارتی نەبووە ڕۆژێك لەڕۆژان بڵێن نابێت پارێزگاری یەكێتی كەركوك بێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure