سنور ميديا
70 جار بینراوە 13/5/2019 12:24 PM

کچێکی تەمەن ۱۳ ساڵ بەهۆی بەرکەوتنی فیشەک گیانی لەدەستدا



سنور ميديا 

شەوی ۱۲-۱۳/ ٥/ ۲۰۱۹ تەرمی کچێکی تەمەن ۱۳ ساڵ بەناوی (ه٫د) پیشەی خوێندکار دانیشتوی گوندی قەمتەرانی سەر بەناحیەی چوارقوڕنە٫ قەزای ڕانیە هێنرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە کە شوێنەواری یەک فیشەک بەسەر جەستەی هەبوو. تەرمەکەی گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە و دوای ئەنجامدانی توێکاری بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.

 

بە وتەی کەسوکاری ڕوداوەکە لە کاتێکدا بووە کە براکەی بەناوی(م،د) تەمەن ۱۰ ساڵ لە ماڵی خۆیان لەگوندی قەمتەران دەستکاری چەکی جۆری EM4 ی کردووە و لەوکاتەشدا فیشەکێک لە چەکەکە دەرچووە و بەر خوشکەکەی کەوتووە و بەم هۆیەوە گیانی لە دەستداوە.

 

مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەڕدەوامە.

 

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure