كۆمه‌ڵى ئيسلامى
155 جار بینراوە 13/5/2019 01:34 AM

كۆمه‌ڵى ئيسلامى سه‌باره‌ت به‌ بوونی‌ كاندیدی‌ كۆمه‌ڵ‌ بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم روونكردنه‌وه‌ ده‌دات



سنور ميديا 

سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ گفتوگۆی نافه‌رمیی و راگۆڕینه‌وه‌ هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له‌ فراكسیۆنه‌كانی هاوڕێیان بۆ بووندی‌ كاندیدێكی‌ هاوبه‌ش بۆ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم، به‌ڵام نه‌بووه‌ته‌ بڕیاری فه‌رمی.

 

عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه‌ "سه‌باره‌ت به‌ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و بوونی كاندیدێكی كۆمه‌ڵ یان كاندیدی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ چه‌ند هێزێكی سیاسیی، راسته‌ گفتوگۆی نافه‌رمیی و ڕاگۆڕینه‌وه‌ هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له‌ فراكسیۆنه‌كانی هاوڕێمان، به‌ڵام نه‌بووه‌ته‌ بڕیاری فه‌رمیی و یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه‌ و ته‌نها قسه‌ و باسی ئاسایی بوون".

 

ده‌شڵێت"سه‌باره‌ت به‌ كاندیدی ئێمه‌ش بۆ ئه‌و پۆسته‌ كه‌ هه‌ندێك له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كان باسی ده‌كه‌ن و له‌ سۆشیال میدیاش قسه‌ی لێده‌كرێت، ئێمه‌ له‌ناوخۆماندا له‌ گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه‌داین له‌ فراكسیۆن".

 

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "بگه‌ینه‌ هه‌ر جۆرێك له‌ بڕیار دواجار به‌ راوێژ و ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان ده‌بێت".


سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ وتیشی‌: "تا ئێستاش هیچ ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی ئێمه‌ بۆ پرسێكی له‌وجۆره‌، سه‌ربه‌خۆیانه‌ و بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ فراكسیۆن و ئه‌نجومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵ، هیچ بڕیارێكی نه‌داوه‌".

 

ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ دێت ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12ی ئایاری 2019، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کۆبویەوە و بڕیاریاندا بە کردنەوەی دەرگای خۆكاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کاژێر 11:00ـی ئەمڕۆ یەکشەممەوە تاوەکو کاژێر 11:00ـی پێش نیوەڕۆی رۆژی 15-5-2019 بەو مەرجانەی کە لە ماددەی پێنجەمی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان-عێراق ژمارە (1)ـی ساڵی 2005ـی هەموارکراودا هاتووە.

 

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە هه‌فته‌ی رابردوو یاسای كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌نگی 89 په‌رله‌مانتار په‌سه‌ند كرا.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure