يه‌كگرتوو
161 جار بینراوە 13/5/2019 01:22 AM

يه‌كگرتوو خۆى يه‌كلاى كرده‌وه‌ و بڕيارى خۆى ڕاگه‌ياند



سنور ميديا 

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند كه‌ ده‌نگ به‌ هیچ كاندیدێك بۆ پۆسته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت ناده‌ن.

 

د.شێركۆ جه‌وده‌ت، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو له‌ لیدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: بۆ بوونی كاندیدی هاوبەش له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی، هیچ جۆرە گفتوگۆیەک نەکراوە. وەک یەکگرتووش یەکەم حزب بووین پێشتر بڕیاری ئۆپۆزیسیۆنبونی خۆمان داوە.

 

وتیشی: لەناو پەرلەمانی کوردستاندا دەنگ بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نادەین، چونکە ئێمه‌ ئۆپۆزیسیۆنین و پۆستی سەرۆکی هەرێمیش لایەنێکی جێبەجێکارە".

 

ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12ی ئایاری 2019، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کۆبویەوە و بڕیاریاندا بە کردنەوەی دەرگای خۆكاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە كاتژمێر 11ی ئەمڕۆوه‌ تا كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی رۆژی 15-5-2019 بەو مەرجانەی کە لە ماددەی پێنجەمی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان-عیراق ژمارە (1)ی ساڵی 2005ی هەموارکراودا هاتووە.

 

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە هه‌فته‌ی رابردوو یاسای كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌نگی 89 په‌رله‌مانتار په‌سه‌ند كرا.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure