بوودجة
354 جار بینراوە 13/5/2019 01:09 AM

وادەی ناردنی پارەی موچەخۆرانی هەرێم لە بەغداوە ئاشکرا دەکرێت



سنور ميديا 

بریارە بەم نزیکانە حکومەتی عێراق ئەو برە پارەیە رەوانەی هەرێم بکات کە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت.

 

عابد مزووری، بەڕێوەبەری گشتیی لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لەم مانگەدا بەغدا زوتر پارەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت، کە مانگی رابردوو لە 18ی مانگ پارەی مووچە نێردران، بەڵام ئەگەر دواش بکەوێت یان لە کاتی خۆی دەبێت یان دەکەوێتە رۆژی دواتر و ئەمەش هیچ کێشەیەک دروست ناکات.

 

وتیشێ، کاتێک فەرمانی خەرجکردنی پارەی مووچە دەربچێت،ئەوا بڕیاری تەمویلی پارەکەش دەدرێتە وەزارەتی دارایی و، وەزارەتی داراییش دوای ئەوەی پارەكە لە ئێمە وەردەگرێت بۆ تەواوكردنی مووچە خەرجی دەكات.

 

لەبودجەی 2019ی عێراقدا، مانگانە بەغدا بڕی 454 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران و 68 ملیار دیناریش بۆ پێشمەرگە دەنێرێت، کە كۆی پارەكەش دەكاتە 522 ملیار دینار.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure