قاسم سلێمانى
573 جار بینراوە 12/5/2019 01:46 PM

له‌باره‌ى قاسم سلێمانى روونكردنه‌وه‌يه‌ك ده‌درێت



سنور ميديا 

سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، چەند جارێک چاوی بە قاسم سولەیمانی کەوتوە، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، ناوبراو بە هیچ شێوەیەکی دەستوەردانی نەکردووە لە سیاسەتی عێراقدا.

 

سەلیم جبوری، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە چاوپێکەتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاندووە، "بەپێچەوانەی دەنگۆكانەوە قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران دەستوەردانی لە سیاسەتی عیراقیدا نەدەكرد و چەند جارێك سەردانی كردوم، كە باسی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتمان دەكرد".

 

سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی عێراق ئاشكراشیدەكات، رێگای بنیادنانی پەیوەندیەكانیان لەگەڵ ئێراندا هەڵدەبژارد ئەویش بەگوێرەی بەرژوەندییەكانی وڵات بووە.

 

ئەو قسانەی سەرۆكی پێشوی پەرلەمانی عیراق لەدوای ئەو دەنگۆیانەوە دێت کە باس لە رۆڵی گەورەی قاسم سولەیمانی دەکرێت لەداڕشتنی سیاسەتەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا بەتایبەت لە عێراق و سوریا.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure