يه‌كێتى وپارتى
157 جار بینراوە 12/5/2019 01:38 PM

پارتی‌و یەكێتی‌و گۆڕان لەسەر كاندیدی سەرۆكی هەرێم رێككەوتوون



سنور ميديا 

پەرلەمانی كوردستان دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كردەوە لایەنەكانیش رێككەوتنیان لەسەر پۆستەكە كردووە.

 

لەو بارەیەوە لوقمان حەمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی بۆ پێگەی فەرمی حیزبەكەی رایگەیاند، پەرلەمانی كوردستان دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كراوەتەوەو هەر كەسێك ئەو مەرجانەی تێدابێت ، كە راگەیەنراوە، دەتوانێت خۆی بپاڵێوێت.

 

مەرجەكان...
1- تەمەنی لەكاتی هەڵبژاردندا لە 40 ساڵ كەمتر نەبێت
2- هاووڵاتی و نیشتەجێی هەرێمی كوردستان- عیراق بێت
3- لەهەموو مافە مەدەنی و سیاسییەكانی بەهرەمەند بێت

 

ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند، بەپێی رێككەوتنی لایەنەكانی بەشداربووی حكومەتی نوێی هەرێم، یەكێتی و گۆڕان كاندیدیان بۆ ئەو پۆستە نابێت، بەڵام جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان وەردەگرن و بەشداردەبن لەسەرۆكایەتی هەرێم، لەبەرانبەردا پارتی دیموكرات بۆ ئەو پۆستە نێچیرڤان بارزانی كاندید دەكات.

 

ئەوەشی خستەڕوو، ماوەی سێ رۆژ دیاریی دەكرێت تا ئەو كەسانەی دەیانەوێت خۆیان بپاڵێون سی ڤی پێشكەش بكەن و لەدوای ئەوەش پەرلەمانی كوردستان ناوی كاندیدەكان دەخاتە دەنگدانەوەو هەر كەسێكیش ناوی لەلیستەكەدا نەبوو دەتوانێت تا ماوەی دوو رۆژ تانە لەبڕیارەكە بدات.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure