سنور ميديا
598 جار بینراوە 12/5/2019 01:27 PM

دادگا سلێمانى به‌فه‌رمى له‌سه‌ر ڤيديۆى دانپێدانانى خۆبه‌خشانى نه‌وه‌ى نوێ هاته‌ ده‌نگ



سنور ميديا 

وته‌بێژى دادگاى سلێمانى: ھەرکاتێک ده‌ستگیركراوانى نه‌وه‌ى نوێ ئازادکران دەتوانن سکاڵا تۆماربکەن و مافی خۆیان وەربگرنەوە


سایتى ئێن ئاڕتى له‌زارى وته‌بێژى دادگاى سلێمانیه‌وه‌ بڵاوى كرده‌وه‌, بڵاو كردنه‌وه‌ى دانپێدانانى ده‌ستگیركراوانى نه‌وه‌ى نوێ به‌بێ ئاگادار كردنه‌وه‌ى دادگا بووه‌.

 

وته‌بیّژى دادگاى سلێمانى ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاندوه‌, له‌هیچ یاسایه‌كدا نیه‌ تۆمه‌تباران دانپێدانینان به‌ئاشكرا بڵاو بكرێته‌وه‌.

 

ڕونیشى كردۆته‌وه‌, هه‌ر كاتێك ده‌ستگیركراوانى نه‌وه‌ى نوێ ئازادكران ده‌توانن سكاڵا تۆماربكه‌ن بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌یان.

 

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ , ئاسایشى سلێمانى له‌ ڕۆژى هه‌ینى دا دانپێدانانى ژماره‌یه‌ك له‌ده‌ستگیركراوانى نه‌وه‌ى نوێ بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ به‌تۆمه‌تى خراپ به‌كارهێنانى مۆبایل ئاسایش ده‌ستگیرى كردبوون, ئه‌وه‌ش بوه‌ هۆى ناڕه‌زایه‌تیه‌كى به‌رفراوانى خه‌ڵكى و ئه‌و كاره‌ى ئاسایش به‌سیناریۆ وه‌سف كرا و ژماره‌یه‌كى زۆریش له‌خه‌ڵك و پسۆڕان و چالاكانى مه‌ده‌نى پیانوابوو ئه‌و دانپێدانانه‌ له‌ژێر فشارى جه‌سته‌ى و ده‌روونى دا ئه‌نجامدراوه‌.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure