ئاشتى هه‌ورامى و چرا خان
190 جار بینراوە 11/5/2019 03:44 PM

بەڵگە.. دۆسییەی گەندەڵی كارگە وەهمییەكەی ئاشتی هەورامی‌و چراخان رەفیق دادەخرێت



سنورميديا

سۆران عومەر پەرلەمانتاری كوردستان دەڵێت: لەكۆبوونەوەی لیژنەی دارایی و ئابوری لەگەڵ سەرۆكی دەستەی دەستپاكی پێی ڕاگەیاندووە دۆسییەی كارگەی قیری "زیپۆ"، كە هی ژنەكەی ئاشتی هەورامی (چراخان رەفیق)و دوو هاوبەشی بوون و كارگەیەگی وەهمی بوو بۆ وەرگرتنی نەوتی ڕەش و فرۆشتنەوەی نەوتە ڕەشەكە لەبازاڕ بەنرخی دوو هێندەی وەرگیراو لەلایەن دادگاوە داخرا.

 

سۆران عومەر لەبارەی داخستنی ئەو دۆسییەیە دەپرێت بۆچی؟ لەبەرچی؟ لەكاتێكدا هەموو بەڵگەكانی ئەم دزیە دراوەتە دادگاو جەختدەكاتەوە "ئەمە فەزیحەیەكی دیكەی ئەو دادگایە كە دۆسێی بەڵگەداری دزینی سامانی گشتی دادەخات.

 

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەش كردووە، یەكێك لە كەیسەكانی گەندەڵی، كە بردنی نەوتی ڕەشە بەناوی كارگەی قیرەوە بۆ‌ كۆمپانیایەكی وەهمی، كە هی ژنەكەی و دوو كەسی دیكە بووە، "قەبارەی گەندەڵییەكە فرۆشتنەوەی بڕیاری پێدانی نەوتی ڕەش بووە مانگانە تاكو 40 هەزار تەن بەئیمزای ئاشتی هەورامی، ئەمان هاتوون ئەم نوسراوەی ئاشتی هەورامیان لەبازاڕدا فرۆشتۆتەوە كە ڕەزامەندنی نەوتە ڕەشەكە بووە مانگی 5 بۆ 6 ملیۆن دۆلاریان بەبێ هیچ دەستكەوتووە".

 

هەروەا دەڵێت: پاش ئەوەی ئەم گەندەڵییەم ئاشكراكرد لە داواكاری گشتی سكاڵامان لەسەر ئاشتی هەورامی تۆماركرد، دواتر لەڕێگەی پەرلەمانەوە داوای پرساندن و متمانە سەندنەوەی ئاشتی هەورامیم كردو ئەوكاتە سەرۆكی حكومەت نەیهێشت ئاشتی هەورامی بێتە پەرلەمان‌و لەم ماوەشدا لەدادگای هەولێر ئەم دۆسێی گەندەڵیە ئاشكراو مەترسیدارە داخرا.

 

 

 

 

لا يتوفر وصف للصورة.لا يتوفر وصف للصورة.

 

لا يتوفر وصف للصورة.

 

 

لا يتوفر وصف للصورة.

 

لا يتوفر وصف للصورة.

 

 

لا يتوفر وصف للصورة.

 

لا يتوفر وصف للصورة.

 

لا يتوفر وصف للصورة.

 

لا يتوفر وصف للصورة.

لا يتوفر وصف للصورة.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure