يه‌كێتى
203 جار بینراوە 11/5/2019 12:49 PM

دواين زانيارى له‌باره‌ى كانديدى يه‌كێتى بۆ پۆسته‌ وه‌زاريه‌كان



سنور ميديا 

ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كاندیدی ئەو پۆستانە یەكلادەكاتەوە، كە لەكابینەی نوێ‌ بەر ئەو حیزبە كەوتووەو تائێستاش هیچ كاندیدێك بۆ پۆستەكان یەكلانەبووەتەوە.

 

لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتی بۆ میدیای فەرمی حیزبەكەی رایگەیاند، هەموو ئەو پۆستانەی لەحكومەت و پەرلەمان بەر یەكێتی دەكەون لەلایەن ئەنجومەنی سەركردایەتییەوە یەكلادەكرێنەوە، بەڵام تائێستا هیچ كەسێك بۆ هیچ پۆستێك یەكلا نەبوەتەوە.

 

لەبارەی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتییشەوە لەتیف شێخ عومەر رایگەیاند، تائێستا كاتی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی دیارنییەو سەرجەم ئەو پرسانەش ئەنجوومەن یەكلاییان دەكاتەوە.

 

پشكی یەكێتی لە كابینەی نۆیەمی حكومەت

 

یەكێتی لەكابینەی داهاتوو پۆستەكانی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، جێگرێكی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، هەروەها پۆستەكانی تریشی بەم شێوەیە:


وەزارەتی پێشمەرگە
وەزارەتی پلاندانان
وەزارەتی كشتوكاڵ
وەزارەتی رۆشنبیری
وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان
بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی نێوان هەرێم و بەغداد
وەزارەتی خوێندنی باڵا.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure