سنور ميديا
1531 جار بینراوە 10/5/2019 07:15 PM

ڕوونكردنه‌وه‌كى به‌په‌له‌ و پێوست له‌ ده‌زگايى سنور ميديا له‌سه‌ر ئه‌و هاتنى ناونيشانێكى سنور ميديا له‌ ڤيديۆى دانێپدانانى خۆبه‌خشانى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ



سنور ميديا 


ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ ده‌زگایى میدیایى سنور میدیا...

 

ئه‌مڕۆ 10ى ئایارى له‌ ڤیدیۆیى دانپێدانانێكى ژماره‌یه‌ك له‌ خۆبه‌خشى نه‌وه‌ى نوێ یه‌كێك له‌و په‌یجانه‌ى نیشان درابوو به‌م ناونیشانه‌ " سنور میدیا Snor media " ,بۆیه‌ پێمانباش بوو له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕایى گشتى ڕابگه‌یه‌نن ..

 

47161052019_35.png

 

1- ده‌زگاكه‌مان پێشتر په‌یجێكى فه‌رمى هه‌بوو به‌ ناونیشانى " Snor media " بێ ئه‌وه‌ى به‌ كوردى له‌ته‌نیشتى ناوه‌كه‌ "سنور ميديا " هاتبێت " كه‌ 305 هه‌زار لایكى هه‌بوو له‌ 18 / 1 / 2018 داخرا ,به‌ڵام پاش چه‌ندین هه‌وڵ نه‌توانرا په‌یجه‌كه‌ بگه‌ڕێنینه‌وه‌ .دواتر دۆمێنى په‌یجه‌كه‌ له‌سه‌ر تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى نه‌ماوه‌ و ناكرێته‌وه‌ و ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ش لینكى په‌یجه‌ كۆنه‌كه‌مانه‌.

 

لێره‌ كلیك بكه‌ بۆ بینیى لینكى په‌یجى "Sonr media"...ى "... https://www.facebook.com/pages/Snor-Media/1621182808118304

09161052019_36.png

وێنه‌ى هه‌واڵێك له‌په‌يجه‌ كۆنه‌كه‌

 

2- كاتى داخستنى په‌یجه‌كه‌ ده‌ستبه‌جێ ڕامانگه‌یاند ئه‌و په‌یجه‌ دیار نه‌ماوه‌ و داخراوه و ناشزانین چۆن بوه‌ و چۆن كراوه‌.


3- دواى نه‌مانى ئه‌و په‌یجه‌مان , په‌یجێكى نوێترمان دروست كرد, و له‌ئێستادا په‌یجى فه‌رمى ده‌زگاكه‌مان به‌ ناونیشانه‌یه‌ كه‌ زیاتر له‌ 56 هه‌زار لایكى هه‌یه‌ " سنور میدیا _ Snur media و له‌ژێر كۆنترۆڵى خۆماندایه‌ و بابه‌ته‌ گشتیه‌كانى سایته‌كه‌مانى تێدا بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌ و كه‌سى تر ناتوانێ هیچى تێدا بڵاو بكاته‌وه‌.

 

بۆیه‌ لێره‌ ڕایده‌گه‌یه‌نین ئه‌و په‌یجه‌ى بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ به‌و ناونیشانه‌ له‌ سێرچى فه‌یسبوكه‌ نیه‌ و تائێستا نازانین ئه‌و په‌یجه‌ كه‌كراوه‌ته‌وه‌ ناونیشانى ده‌زگه‌كه‌مان به‌كار هاتووه‌ بۆ لێدان له‌خه‌ڵكێكى تر یان له‌وه‌ى گومانمان هه‌بێت له‌وكاره‌ ( ده‌زگایه‌ك بۆ دژایه‌تى لایه‌نێكى تر به‌و ناوه‌وه‌ كردبێتیه‌وه‌ یاخود بۆمه‌به‌ستێكى تایبه‌ت ئێمه‌ هاككرابێت و له‌ڕۆژێكى وه‌هادا به‌كار بهێنریته‌وه‌) گومانه‌كان هه‌رچیه‌ك بن له‌ پاش ئه‌وه‌ى بۆمان ڕوونبێته‌وه‌ سكاڵایى یاسایى له‌سه‌ر ئه‌وكه‌س و لایه‌ن و ده‌زگایه‌ تۆمار ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌و كاره‌ى كردوه‌ و ناوى په‌یجه‌كه‌مانى به‌كارهێناوه‌ یاخود ئێمه‌ى بۆ مه‌به‌ستیى تێوه‌گلانى لایه‌ن و كه‌سایه‌تى تر هاكك كردبێت.

 

هه‌مولایه‌ك ئاگاددار ئه‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ده‌زگایى سنور میدیا ده‌زگایه‌كى سه‌ربه‌خۆیه‌ و خاوه‌ن په‌یجى خۆیه‌تىجگه‌ له‌و په‌يجانه‌ ئێمه‌ به‌رپرس نيمان له‌ هيچ په‌يجێكى تر .. ..

به‌م نانیشانانه‌ :

1 :...     سنور ميديا _ Snur media

 

2:...     Snur media magazin‎‏ 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure