شاسوار عەبدولواحید
264 جار بینراوە 10/5/2019 05:45 PM

شاسوار عه‌بدولواحيد هاته‌ ده‌نگ له‌سه‌ر دانپێدانانه‌كه‌كه‌ى ئاسايش



سنور ميديا 

سه‌رۆكی‌ جوڵانه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ رایگه‌یاند كه‌ لادانی‌ ده‌سه‌ڵاتێكی‌ وه‌ك پارتی‌ و یه‌كێتی‌ كارێكی‌ ئاسان نییه‌ و ئه‌م سیناریۆیانه‌ نامانترسێنێت.

 

ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ 10ی‌ ئایاری‌ 2019 ده‌زگای‌ ئاسایشی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دانپێدانانی‌ ژماره‌یه‌ك ده‌ستگیركراوی‌ جوڵانه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێی‌ بڵاوكرده‌وه‌.

 

ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌نووسیدا له‌ ئۆفیسی سه‌ره‌كی جوڵانه‌وه‌كه‌ رایگه‌یاند كه‌ "تا ئێستا ملمان بۆ هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك نه‌داوه‌ وه‌كو ته‌قه‌لێكردن و سوتاندن و ئه‌و سیناریۆیه‌ هه‌وڵێكه‌ بۆ لاوازكردنی جوڵانه‌وه‌كه‌ به‌ڵام ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌بین".

 

شاسوار عه‌بدولواحید وتی‌: "لادانی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات كارێكی ئاسان نییه‌ و ئه‌م سیناریۆیانه‌ نامانترسێنێت".

 

سه‌باره‌ت به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی دانپێدانانه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "وته‌كانی به‌رده‌م دادوه‌ر و دانپێدانه‌كانی به‌رده‌م ئاسایش پێچه‌وانه‌ی یه‌كترن و بۆ دانپێدانانه‌كان له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا نییه‌ و ئاسایش بڵاویده‌كاته‌وه‌".

 

وتیشی، "ده‌یانه‌وێت جوڵانه‌وه‌كه‌ و خودی من ناشرین بكه‌ن و ئه‌م سیناریۆیانه‌ نامانترسێنێت و خاومان ناكاته‌وه‌".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure