سنور ميديا
505 جار بینراوە 10/5/2019 01:20 PM

داواكارى گشتیى هه‌رێم داواى وه‌گرتنه‌وه‌ى ئیكرامیه‌ له‌ 16 په‌رله‌مانتار ده‌كات



سنور ميديا _ له‌سه‌رتيپ وتيسى كه‌ريم وه‌رگيراوه‌

له‌ دواى ته‌واوبوونى خولى ڕابردووى په‌رله‌مان و وه‌رگرتنى (48) ملیۆن دینار وه‌ك ئیكرامیه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌و 16 په‌رله‌مانتاره‌ى كه‌ جارێكى دیكه‌ بوونه‌ته‌ په‌رله‌مانتار، سه‌رۆكایه‌تى داواكارى گشتیى هه‌رێم داوا له‌ وه‌زاره‌تى دارایى ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌ بكات و پابه‌ندى ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى په‌رله‌مان بكات به‌ گه‌رانه‌وه‌ى ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ خه‌زینه‌ى حكومه‌ت.


له‌ دواى كۆتایهاتنى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى 2018، به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتیى خانه‌نشینى هه‌رێم بڕى (48) ملیۆن دینارى به‌ پێى یاسایى خانه‌شینى وه‌ك پاداشتى كۆتایى ڕاژه‌ ( ئیكرامیه‌)، به‌سه‌ر ئه‌ندامانى په‌رله‌مان دابه‌شكرد، به‌ڵام 16 له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ دووباره‌ وه‌ك ئه‌ندامى په‌رله‌مان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان و عێراق بوونه‌ته‌وه‌ په‌رله‌مانتار و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا (48 ) ملیۆن دیناره‌كه‌یان وه‌رگرتووه‌، له‌ ئێستادا داواكارى گشتیى هه‌ولێر له‌ رێگه‌ى سه‌رۆكایه‌تى داواكارى گشتیى هه‌رێم، داواده‌كات وه‌زاره‌تى دارایى له‌ ڕێگه‌ى لیژنه‌ى تایبه‌ته‌وه‌ لێكۆلێنه‌وه‌ بكات و ئه‌و پاره‌یه‌ش بگه‌ڕێنێته‌وه‌ خه‌زێنه‌ى ده‌وڵه‌ت چونكه‌ پێچه‌وانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ یاسا.


له‌ نوسراوه‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تى داواكارى گشتیى هه‌ولێر، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌: له‌ چوارچێوه‌ى پاراستنى مافى گشتیى و به‌هه‌ده‌ردانى سامانى گشتیى به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى گه‌یشتووه‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتیى خانه‌نشینى هه‌رێم، هه‌ڵساوه‌ به‌ پێدانى بڕى پاداشتى كۆتایى ڕاژه‌ى 6 مانگى خزمه‌ت هه‌ندێك له‌ ئه‌ندامانى په‌رله‌مانتارى خولى پێشوو، كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان (48) ملیۆن دیناریان پێدراوه‌، كه‌ ئه‌م خوله‌ش وه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردراونه‌ته‌وه‌ موچه‌ى په‌رله‌مانتارى وه‌رده‌گرن، كه‌ ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى یاسایه‌و به‌ هه‌ده‌ردانى سامانى گشتییه‌.


فه‌رمانگه‌ى داواكارى گشتیى هه‌ولێرو لیژنه‌ى تۆماركردنى داواى گشتیى، داواى لێكۆڵێنه‌وه‌ ده‌كات به‌ دروستكردنى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌ندامێكى داواكارى گشتیى و دیارخستنى ناوى ته‌واوى ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ى پاره‌كه‌یان وه‌رگرتووه‌و پابه‌ندكردنیان به‌ گه‌رانه‌وه‌ى ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ خه‌زێنه‌ى حكومه‌ت.


له‌ دواى داواكارییه‌كى داواكارى گشتیى هه‌ولێر فه‌رمانگه‌ى داواكارى گشتیى هه‌رێم نوسراوه‌كه‌ى ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى دارایى كردووه‌و وه‌زیرى دارایى له‌ 14ى نیسانى مانگى ڕابردوو، لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تى به‌ ئه‌ندامیه‌تى سێ كه‌س پێكهێناوه‌.


ناوى ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ى بوونه‌ته‌وه‌ ئه‌ندامى په‌رله‌مان و پاداشتى كۆتایى ڕاژه‌شیان وه‌رگرتووه‌ :

 

1.عباس فه‌تاح له‌ فراكسیۆنى سه‌وز.

2.رێواز فایه‌ق له‌ فراكسیۆنى سه‌وز.

3.بێگه‌رد تاڵه‌بانى له‌ فراكسیۆنى سه‌وز.

4.على حه‌مه‌ ساڵح له‌ فراكسیۆنى گۆڕان.

5.بهار محمود له‌ فراكسیۆنى گۆڕان.

6.ئه‌بوبكر هه‌ڵه‌ده‌نى له‌ فراكسیۆنى یه‌كگرتوو.

7.شێركۆ جه‌وده‌ت له‌ فراكسیۆنى یه‌كگرتوو.

8. ئومێد خۆشناو له‌ فراكسیۆنى پارتى.

9. ڤاڵا فه‌رید له‌ فراكسیۆنى پارتى.

10. سۆران عومه‌ر له‌ فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ.

11. هه‌وره‌مان حه‌مه‌شه‌ریف له‌ فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ.

12. مونا قه‌هوه‌چى له‌ فراكسیۆنى پێشكه‌وتنى توركمان.

13. ئایدن مه‌عروف له‌ فراكسۆنى به‌ره‌ى توركمان.

14. محمد سه‌عده‌دین له‌ فراكسۆنى گۆڕان و نوێبوونه‌وه‌ى توركمان.

15.عبدالله‌ حاجى محود له‌ فراكسیۆنى شۆسالیست.

16.ڕابوون مه‌عروف له‌ فراكسیۆنى گۆڕان.

 

1719101052019_958.jpg

2519101052019_959.jpg

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure