سنور ميديا
1677 جار بینراوە 10/5/2019 11:52 AM

ڕۆژنامه‌ی گاردیان:كاتى جه‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئێران ڕاده‌گه‌يه‌نێت



سنور ميديا

ڕۆژنامه‌ی گاردیان-ی به‌ریتانی پێیوایه‌، جه‌نگی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئێران نزیكبوه‌ته‌وه‌.

 

ڕۆژنامه‌كه‌ له‌ژماره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینیدا بابه‌تێكی سایمۆن تیسدال، نوسه‌ری كاروباری نێوده‌وڵه‌تی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێ، "كاره‌ گه‌مژه‌ییه‌كانی تره‌مپ واده‌كات جه‌نگی نێوان ئه‌مریكا و ئێران نزیكبێته‌وه‌".

 

سایمۆن باس له‌وه‌شده‌كات، ئه‌مریكا نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كۆتایی به‌ 40 ساڵ له‌شۆڕشی كۆماری ئیسلامی بهێنێت‌و ئه‌و ڕژێمه‌ بگۆڕێت.

 

ئه‌و پێیوایه‌ تره‌مپ ده‌یه‌وێت خۆی له‌دروستبوونی گرژی نوێ له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌دوور بگرێت، به‌ڵام هه‌ڵۆكانی كۆشكی سپی كه‌ (مایك پۆمپیۆ، جۆن بۆڵتن‌و مایك پێنس)ن، مه‌له‌فی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكایان ده‌وێت، ئه‌وان "شه‌رم" له‌و هه‌ڵانه‌ ناكه‌ن كه‌ به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی ئه‌مریكا له‌ كاروباری وڵاتان دروستبوو.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure