سنور ميديا
253 جار بینراوە 10/5/2019 11:20 AM

سوپای پاسداران ئەنجامدانی دانوستانی لەگەڵ ئەمریكا رەتكردەوە



سنور ميديا 

پاش ئه‌وه‌ى دۆنالد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا داوای ئەنجامدانی دانوستانی كرد لەگەڵ ئێران، سوپای پاسداران رەتیكردەوە كە دانوستان ئەنجام بدەن و جێگری سەرۆكی سوپاكەش رایگەیاندوە كە ئەمریكا ناوێرێت كردەوەی سەربازی لە دژی وڵاتەكەی ئەنجام بدات.

 

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بە پشت بەستن بە گفتوگۆیەكی رۆیتەرز بڵاویكردۆتەوە كە، سەردار یەدوڵا جێگری سەرۆكی سوپای پاسدارانی ئێران رەتیكردۆتەوە وڵاتەكەی دانوستان لەگەڵ ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ئەنجام بدات.

 

جێگری سەرۆكی سوپای پاسداران وتوشیەتی،" ئەمریكا ناوێرێت كردەوەی سەربازی لە دژی كۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجام بدات.

 

ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بە دوری نازانێت لەگەڵ ئێران روبەڕوبونەوەی سەربازی روبدات".

 

ئاماژەی بەوەشكرد "پێویستە بەرپرسانی ئێران پەیوەندی لەگەڵ ئەنجامبدەن و لەگەڵیدا دابنیشن تا لەبارەی ئەنجامدانی رێككەوتنێكی ئەتۆمی نوێ گفتوگۆ بكەن" وتیشی "ئەنجامدانی رێككەوتنێكی نوێ هاوكاریان دەبێت تا لەو قەیرانە ئابوریە رزگاریان بێت".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure