سالارمه‌حمود
83 جار بینراوە 10/5/2019 11:15 AM

گرنگە هەرێم و بەغدا یەک گوتاری هاوبەشیان هەبێ



سنور ميديا

سالار مەحمود راوێژکاری سەرۆک کۆماری عیراق رایگەیاند: خۆ پاراستن لەململانێی نێوان وڵاتان لە ناوچەکەو بەتایبەتیش ئەمریکاو ئێران ئەرکی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و عیراقە، پێکەوە دەتوانرێ گوتارێکی هاوبەش لە راگرتنی هاوسەنگی و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی هاوڵاتیانی هەرێم و عیراق زیاتر پەیڕەو بکرێت.

 

رونیكردوه‌ته‌وه‌:پەیوەندی هەمە لایەنەی عیراق لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەو زلهێزەکان ببێتە دەرفەتی بوژاندنەوەو ئاوەدانکردنەوەو وەبەرهێنان و دەرفەت نەدرێ وڵاتەکە ببێتە گۆڕەپانی ململانێی نا دروستی دەرەکی.

 

جەختی کردەوە: بۆ کوردیش پێویستترە هەم لەبەغداو هەم لەهەرێم بۆ کۆی پرسەکان هاودەنگ و هاو هەڵوێستبێ. سەرۆککۆمار د بەرهەم ساڵح بەو ئاراستەیە هەوڵەکانی چڕتر کردۆتەوە بەلەبەرچاوگرتنی دەستورو یاسا کارپێکراوەکان.

 

سالار مەحمود وتوشیه‌تی: لە دیدارو پەیوەندی و چاوپێکەوتنەکانیشیدا لەگەڵ سەرۆکی وڵاتان و نوێنەرەکانیان سیاسەتی وڵاتەکەی بۆ روونکردونەتەوە،لەم روانگەیەوە لەبەژەوەندی کوردستانە پەیڕەوی ئەو تێزە بکەن.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure