سنور ميديا
357 جار بینراوە 10/5/2019 03:18 AM

مامۆستایه‌ك به‌ ته‌زوی كاره‌با گیانی له‌ده‌ستدا



سنور ميديا 

كاتژمێر 12ی ئه‌مشه‌و 10/5/2019 له‌ گوندی بۆسكێن سه‌ر به‌ قه‌زای ڕانیه‌ مامۆستایه‌ك به‌ناوی ( س . م . خ ) له‌دایك بووی ساڵی 1985 پیشه‌ مامۆستا، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماده‌یی گوندی بۆسكێن به‌ هۆی ته‌زوی كاره‌با گیانی له‌ده‌ستدا.

 

به‌ وته‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی وتویه‌تی ده‌چێت بۆ سه‌ربان ده‌ستكاری سێڵه‌ی سه‌ته‌لایتی ماڵه‌وه‌ بكات تا كه‌ناڵه‌كان بێنێته‌وه‌، به‌ڵام پاش ده‌ستكاریكردنی سێڵه‌كه‌ كاره‌با گرتوویه‌تی و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

 

دوای گه‌یاندنی ته‌رمه‌كه‌ی بۆ پزیشكی دادوه‌ری ڕانیه‌ و توێكاری بۆ لاشه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه‌، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ ڕووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

 

ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure