سنور ميديا
1060 جار بینراوە 10/5/2019 01:21 AM

پارتى به‌م شێوه‌ وه‌ڵامى گۆڕان ده‌داته‌وه‌
له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى هه‌رێم له‌نێو په‌رله‌مان پارتى هاته‌ ده‌نگ



سنور ميديا 

هه‌رچه‌ند بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ڵێت به‌هه‌وڵى ئێمه‌ توانرا له‌مه‌ودوا سه‌رۆكى هه‌رێم له‌ نێو په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌ڵده‌بژێرێت , به‌ڵام فرسه‌ت سۆفی رایده‌گه‌یه‌نێت: ئێمه‌ وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو خه‌ڵك هه‌ڵبژێردرێت .

 

د. فرسه‌ت سۆفی مامۆستای زانكۆ و ئه‌ندامی خوولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌روه‌ها ئه‌ندامی لیژنه‌ی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی له‌ كوردستانه‌وه‌ی كوردستان تیڤی كه‌ ته‌وه‌ری به‌رنامه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ (گرینگی كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان) رایگه‌یاند: خۆشبه‌ختانه‌ بابه‌تی كاراكردنه‌وه‌ وهه‌مواركردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كلایی كرایه‌وه‌ و په‌سه‌ندكرا .

 

سه‌باره‌ت به‌ رێچكه‌ یاساییه‌كه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ فرسه‌ت سۆفی رایگه‌یاند: له‌و رۆژه‌وه‌ی كه‌ یاساكه‌ له‌ په‌رله‌مان ده‌رده‌چێت ده‌بێت له‌ ماوه‌ی 3 رۆژ واته‌ له‌ رۆژی ده‌رچوونییه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ ده‌رگای خۆپاڵاوتن بكرێته‌وه‌ ئینجا كه‌ ناوه‌كان پێشكه‌ش كران له‌ ماوه‌ی 2 رۆژ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ناوه‌كان راده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌وانه‌ی كه‌ ناویان تێدا نه‌بوو ده‌توانن تانه‌ لێده‌ن.

 

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ مه‌رجه‌كان بۆ خۆ كاندید كردن بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم فرسه‌ت سۆفی رایگه‌یاند: ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ ته‌مه‌نی له‌ 40 ساڵ كه‌متر نه‌بێت، به‌ تاوانی گه‌وره‌ سزا نه‌درابێت، به‌شدار نه‌بوبێت له‌و تاوانه‌ گه‌ورانه‌ی كه‌ له‌ دژی گه‌لی كوردستان كراوه‌ واته‌ (به‌عسی) نه‌بوبێت و كۆمه‌ڵێك مه‌رجی تر..

 

فرسه‌ت سۆفی راشیگه‌یاند: وه‌كو بۆچوونی پارتی پێمان وایه‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ناو خه‌ڵك قانوونی تره‌ دیموكراسی تره‌ وه‌ زیاتر له‌ به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌لی كوردستان دایه‌ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌هێزتر ده‌كات وتیشی ئێمه‌ وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو خه‌ڵك هه‌ڵبژێردرێت و كه‌ ده‌ستووریشمان نووسیه‌وه‌ پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین و كاری بۆ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی تریش قه‌ناعه‌ت به‌وه‌ بێنن كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو خه‌ڵك هه‌ڵبژێردرێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure