پارتى
227 جار بینراوە 9/5/2019 07:49 PM

پارتى پۆستى وه‌زير ده‌به‌خشێته‌ حزبه‌كان



سنور ميديا 

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد کە پارتی لە پشکەکانی خۆی، وەزارەتێک بە حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دەدات.

 

ھێڤیدار ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی، بە ميديايى حزبه‌كه‌ ڕاگەیاندوه‌: "دوای یەکلاکردنەوەی پشکی لایەنە سیاسییەکان بۆ کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پارتی لە پشکی خۆی وەزارەتێک بە حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان و وەزارەتێکیش بە مەسیحییەکان دەدات".

 

وتیشی: "محەمەدی حاجی مەحمود، کە سکرتێری حزبی سۆسیالیستە، لە شەڕی داعشدا ڕۆڵکێکی کارای بینیوە، ھەروەھا لەسەر پرسی ڕیفراندۆم و پرسە نیشتمانییەکان، ھەڵوێستی نیشتمانیی جوانی ھەبووە، ئەمەش وادەکات ئەو کەسایەتییە ڕێزی لێ بگیرێت و پارتی لە پشکی خۆی وەزارەتێک بە حزبی سۆسیالیست بدات".

 

هێڤیدار ئەحمەد، ئەوەشی خستە ڕوو، ئێمە لە پێناو یەکڕیزی ئەو کارە دەکەین و ئەو حزبانەی کە ڕۆڵیان ھەبووە لە ھەرێمی کوردستان، پشکیان لە پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەبێت، لەوانەش حزبی سۆسیالیست و مەسیحییەکان هەریەکەی وەزارەتێکیان دەبێت، ھەروەھا تورکمانەکانیش پۆستی سکرتێری پەرلەمانیان وەرگرتووە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure