مەلا كرێكار
333 جار بینراوە 9/5/2019 02:04 PM

مه‌لا كرێكار وه‌ڵامى مه‌لا به‌ختيار ده‌داته‌وه‌ و ته‌حه‌دا ئه‌كات



سنور ميديا

مەلا كرێكار لەوەڵامی مەلا بەختیاردا سەبارەت بەگەڕانەوەی بۆ كوردستان دةڵێت" ئامادەیە بگەڕێتەوە بۆ كوردستان و لەسەر ئەو كەیسانەی لەسەریەتی دادگایی بكرێت بەمەرجێك دادوەر رزگار محەمەد ئەمین دادوەری دادگاكە بێت."

 

نەجمەدین فەرەج ناسراو مەلا كرێكارئەمیری پێشووی گروپی ئەنسارولئیسلام ئاماژەی بەوەشكردووە ئەو بێ تاوانە و ئەگەر رێگای بدرێت دەگەڕێتەوە كوردستان و هەركەسێك سكاڵای لەسەرهەیە بابێتە دادگا.

 

سەبارەت بە رووداوی خێڵی حەمەش مەلا كرێكار رایگەیاندووە، ئەو بەرپرس نەبووە لەو روداوە و ئامادەیە لە دادگای بێ تاوانی خۆی بسەلمێنێت.

 

هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە، لە سنوری پارتیدا تۆمەتبار نییە، بەڵكو لە سنوری یەكێتی تۆمەتی بۆ دروستكراوە بەوتەی خۆی.

 

دادوەر رزگار محەمەد ئەمین یەكێك بوو لەو دادوەرانەی دادگایی سەدام و بەرپرسانی تری رژێمی بەعسی كرد و دواتر لە ساڵی ٢٠٠٩ بوو ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بەڵام دواتر دەستی لەكاركێشایەوەو گەڕایەوە بۆ سەر كارەكەی.

 

مەلا كرێكار لە ئێستا لە وڵاتی نەرویج نیشتەجێیە و چەند جارێك دادگایی كراوە و زیندانی كراوە، لە ئێستاشدا لە ماڵەكەی خۆیدا دەستبەسەرە.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure