په‌رله‌مانى كوردستان
75 جار بینراوە 9/5/2019 12:14 PM

دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم دەكرێتەوە



سنور ميديا 

پەرلەمانی كوردستان بە دەنگی 89 پەرلەمانتار یاسای پێشنیازكراوی كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانی وەك خۆی پەسەند كرد، وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی-یش دەڵێت: كەمتر لە سێ هەفتەی دیكە سەرۆك لەپەرلەمان سوێندی یاسایی دەخوات.

 

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان دەشڵێت: سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە.

 

پارتی دیموكراتی كوردستان، كە براوەی یەكەمی هەڵبژاردنەكانی دواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە و 45 كورسی هەیە، كاندیدی خۆی، كە نێچیرڤان بارزانییە، دیاری كردووە.

 

هەورامانی بۆ پێگەی فەرمی حیزبەكەی ئەوەش دەڵێت: لە ماوەیەكی زۆر نزیكدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەرلەمانەوە سوێندی یاسایی دەخوات.

 

وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی هەروەها دەڵێت: "سەرۆكی هەرێمی كوردستان دوو جێگری دەبێت، كە سەرۆك، خۆی دەسەڵاتەكانیان دیاری دەكات."

 

بەپێی پێڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، دوای دەرچوونی یاساكە لەماوەی سێ‌ ڕۆژدا دەرگای خۆپاڵاوتن دەكرێتەوە بۆ هەركەسێك خۆی كاندید بكات بۆ سەرۆكی هەرێم، هەروەها دوو ڕۆژیش بۆ تانەلێدان دەكرێتەوە و كۆی گشتیی پڕۆسەكە پێنج ڕۆژ دەخایەنێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure