سنور ميديا
482 جار بینراوە 8/5/2019 07:17 PM

شرين ئه‌مين له‌سه‌ر دانگدان به‌ ياسايى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم هاته‌ ده‌نگ



سنور ميديا 

پەرلەمانتارێکی گۆڕان رایدەگەێنێت "دەنگی نەداوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم بەبێ بونی بڕوانامە".


ئەمڕۆ چوارشەممە پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی سێهەمی بۆ پڕۆژەیاسای هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم و دوبارە کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم و چۆنیەتی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەریم کرد.


بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتارانی "پارتی و یەکێتی و گۆڕان و سۆسیالیست و مەسیحی و تورکمان" دامەزراوەکە کارا کرایەوە و هەروەها دەسەڵاتەکانی پێشوتری سەرۆکی هەرێم گەڕێنراوە و بڕیار لەسەر دانانی دو جێگری بۆ سەرۆی هەرێم درا و دەنگیش لەسەر ئەوە درا کە مەرج نییە کاندیدی سەرۆکی هەرێم بڕوانامەی هەبێت و هەروەها مەرجیش نییە کە سەرۆکی هەرێم دوای هەڵبژاردنی لە کاروباری حیزبی دەست هەڵگرێت".


لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش رەخنەی توند لە پەرلەنتارانی گۆڕان گیرا بەهۆپی ئەوەی کە ئەوان دەنگیان داوە بەو بڕگەیەی کە دەڵێت "بونی بروانامە مەرج نییە بۆ بون بە سەرۆکی هەرێم".


لەسەر ئەو رەخنانەنە شیرین ئه‌مین، ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كیدا له‌باره‌ی ده‌نگدان به‌ یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاندوە "ئەو ده‌نگی به‌ چه‌ند بڕگه‌یه‌كی یاساكه‌ داوه‌ و ده‌نگی به‌ چه‌ند بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی نه‌داوه‌".

 

شیرین ئه‌مین، ئاماژەی بەوەداوە "سەرەڕای ئەوەی حزبەکەی من پڕۆتۆکۆڵی لەگەڵ پارتی کردوە وە دیارە لەتەوافقی سیاسیشدا سەد لەسەد ئامانجی تۆ جێگر نابێت، بەڵام دەبێت پابەند بیت بەو ڕێکەوتنەوە وەلەسەروی ئەمەوە ئەم پێشنازی یاساییە گۆڕان خۆی بەخاوەندارێتێ دەزانێت، سەڕەڕای بونی چەند تێبینو سەرنجێک بەڵام دواجار سیستمی پەڕلەمانی جێگرکرا".

 

پەرلەمانتارەکەی گۆڕان ئەوەشی وتوە "سەرەڕای ئەمەش ئەو بڕگانەی پێم پەسەند نەبوە، من دەنگم پێ نەداوە لە نێوەندیاندا کە سەرۆک دو جێگری ھەبێت، وە سەرۆک بئ بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێت بەڵام کەسانێکی نامەنتق ولۆژیک بێ ھیچ بنەمایەک منیان خستۆتە بەر لێشاوی ڕەخنە کە من دەنگم بەو بڕگەیە داوە، کە سەرۆکێکی بێ بڕوانامە ھەبێت، لەکاتێکدا من دەنگم بەماددەی چوار ڕای سێیەم خاڵی یەک دەڵێت بەلایەنی کەم خوازیاری پۆستی سەرۆکی ھەرێم بڕوانمەی بەکالۆریۆسی ھەبێت".

 

دەقی ڕونکردنەوەکەی شیرین ئەمین....

بۆ ئەوانەی نایەنەوێ تێبگەن....

ڕونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی..

ئەمڕۆ پێشنیازی یاسای کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی ھەرێم لەپەڕلەمانی کوردستان پەسەندکرا...

 

بەپێویستی دەزانم بۆڕای گشتی بیخەمەڕوو سەرەڕای ئەوەی حزبەکەی من پرۆتۆکۆڵی لەگەڵ پارتی کردوە وە دیارە لەتەوافقی سیاسیشدا سەد لەسەد ئامانجی تۆ جێگر نابێت بەڵام دەبێت پابەند بیت بەو ڕێکەوتنەوە وەلەسەروی ئەمەوە ئەم پێشنازی یاساییە گۆڕان خۆی بەخاوەندارێتێ دەزانێت، سەڕەڕای بونی چەند تێبینو سەرنجێک بەڵام دواجار سیستمی پەڕلەمانی جێگرکرا، کە ئامانجی بزوتنەوەکە بوو، سەرەڕای ئەمەش ئەو بڕگانەی پێم پەسەند نەبوە، من دەنگم پێ نەداوە لە نێوەندیاندا کە سەرۆک دو جێگری ھەبێت، وەسەرۆک بئ بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێت بەڵام کەسانێکی نامەنتق ولۆژیک بێ ھیچ بنەمایەک منیان خستۆتە بەر لێشاوی ڕەخنە کە من دەنگم بەو بڕگەیە داوە کەسەرۆکێکی بێ بڕوانامە ھەبێت، لەکاتێکدا من دەنگم بەماددەی چوار ڕای سێیەم خاڵی یەک دەڵێت بەلایەنی کەم خوازیاری پۆستی سەرۆکی ھەرێم بڕوانمەی بەکالۆریۆسی ھەبێت.

 

وەخاڵی دوو خوازیاری پۆستی سەرۆکی ھەرێم دەست بەرداری کاروباری حزبی بێت تاکۆتای ھاتنی ویلایەتەکەی من دەنگم بەو دوپێشنازە داوە
ئیدی ئەم لێشاوی ڕەخنە بێ بنەمایانە لەکوێوە سەرچاوەی گرتوە بەڕاستو چەپدا ڕەخنەی نامەنتیق دەگرن...


شیرین ئەمین
ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure