فراكسيۆنى نه‌وه‌ى نوێ
81 جار بینراوە 8/5/2019 01:20 PM

هه‌ڵوێستى فراكسيۆنى نه‌وه‌ى نوێ



سنور ميديا 

فراکسیۆنى نەوەى نوێ لەپەرلەمانى کوردستان کۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستانیان جێهێشت و دەلێن پێشنیارەکانیان رەتکرایەوە.

 

لە کاتى خوێندنەوەى مادەکانى پێشنیازى هەموارى یاسای سەرۆکایەتى هەرێم فراکسیۆنى نەوەى نوێ بەهۆى قبوڵنەکردنى پێشنیارەکانیان کۆبوونەوەکەیان بایکۆت کرد.

 

دواتر لە کۆنفڕانسێکى رۆژنامەوانیدا فراکسیۆنى نەوەى نوێ رایگەیاند، لەبەر ئەوەى پێشنیازەکانیان لە پێشنیازى هەموارى سەرۆکایەتى هەرێم رەتکراوەتەوە نابنە بەشێک لەو "مەهزەلە" سیاسیەى لە هەرێم دەگوزەرێت.

 

كاوە عەبدولقادر ئەندامى فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە کۆنفرانسەکەدا رایگەیاند، فراکسیۆنەکان لە لیژنەى یاسایی چەند پێشنیازێکیان پێشکەشى لیژنەى یاسای کردبوو بۆ ئەوەى بخرێتە پێشنیازى هەموارى یاساکە، بەڵام لیژنەى یاسایی بە هەند وەریان نەگرتووە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure