سنور ميديا
1564 جار بینراوە 8/5/2019 12:40 PM

عه‌بدوڵاى مه‌لا نوورى زۆر به‌توندى به‌رامبه‌ر گۆڕان هاته‌ ده‌نگ



سنور ميديا 

ئه‌مڕۆ پرۆژه‌ ياسايى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم په‌سنه‌د كرا به‌ ده‌نگدانى په‌رله‌مانتاره‌كانى پارتى و گۆڕان و يه‌كێتى ,  په‌رله‌مانتارێكى پێشوى گۆڕان دێته‌ ده‌نگ و به‌ حزبه‌كه‌ى ده‌ڵێت " ئای چ کارەساتێکە پێشتر گۆران هەبو دژی هەر هەوڵێکی دەسەڵات بۆ سەپاندنی حوکمی دیتاتۆری و بنەماڵییە دەوەستایەوە، ئێستا دەنگێکی جدی لە ساحەکەدا نەماوە.

 

عه‌بدوڵاى مه‌لا نورى ڤيديۆيه‌كى نه‌وشيروان مسته‌فايى بڵاو كردوه‌ته‌وه‌ و له‌ نووسينێكدا به‌ ناونيشانى" بۆ ویژدان زیندوەکان..."نووسيويه‌تى : 

ئەی ئەوانەی خۆتان بە دڵسۆزی رێبازی نەوشیروان مستەفا دەزانن.

ئەی ئەوانەی خەمی بنیاتنانی سیستمێکی حکومڕانی دیموکراستان هەیە..

سەرنج بدەن، ئێستا بە دیار دانیشتنەکەی پەرلەمانەوە دانیشتبوم.

لە سەر دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم دو پێشنیاز خرایە دەنگدانەوە:

یەکەم: داوا دەکات دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم هاوشێوەی بەغدا پرۆتۆکۆلی و تەشریفاتی بێت.

دوەم: داوا دەکات وەک جاران سەرۆکی هەرێم دەسەڵاتە فراوانەکەی بمێنێتەوە.

پێشنیازی یەکەم تەنها ۲٠ پەرلەمانتار پشتگیری کرد.

پێشنیازی دوەم ۸۸ پەرلەمانتار پشتیوانی کرد.

سەرنج بدەن؛ گۆڕانەکان لە گەڵ پارتیەکان و یەکێتیەکان پێکەوە دەنگیان دا. دەنگیان بەوە دا سەرۆک بە هەمو دەسەلاتەکانیەوە سەرۆک بێت!!!


من دەزانم رێکەوتن کراوە، بەڵام ئێوەش بزانن ئەوەی بە ناوی نەوشیروان مستەفاوە دەکرێت درۆیەکی گەورەیەو پەیوەندی بەو زاتەوە نیە، بەڵکو هاوشێوەی یەکێتی تەسلیمبونە بە پارتی، ئەوەی دەکرێت ۳٠ حوزیرانە، ئەوەی دەکرێت ناپاکیە...


ئای چ کارەساتێکە پێشتر گۆران هەبو دژی هەر هەوڵێکی دەسەڵات بۆ سەپاندنی حوکمی دیتاتۆری و بنەماڵییە دەوەستایەوە، ئێستا دەنگێکی جدی لە
ساحەکەدا نەماوە.


ئەوە بزانن لە داهاتوی نزیک و دوردا هەمومان باجی ئەم بێ دەنگی و تەسلیمبونە بە ئەجێندای پارتی دەدەین..

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure