سنور ميديا
609 جار بینراوە 7/5/2019 01:06 PM

يه‌كێتى هه‌ڕه‌شه‌ له‌ پارتى ده‌كات



سنور ميديا

په‌رله‌مانتارێكى يه‌كێتى له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێ:"پێویسته‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دوو جێگری هه‌بێت و له‌ پرۆژه‌كه‌شدا ئاماژه‌ی پێبكرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پارتی له‌و بڕگه‌یه‌ په‌شیمان بوبێته‌وه‌، ئه‌وا فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌مان ناكات".

 

شه‌مۆل ئاشتی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌ میدیای حزبه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، "هه‌وڵێك هه‌یه‌ له‌ لایه‌ن فراكسیۆنی پارتیه‌وه‌ له‌ پرۆژه‌ یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا كه‌بڕیاره‌ سبه‌ینێ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌نگی له‌سه‌ربدرێت، ته‌نها ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ بكرێت كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم جێگری ده‌بێت، به‌ڵام ته‌نها ناوهێنان لادانه‌ له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان و ئێمه‌ له‌گه‌ڵی نین".

 

ده‌شڵێ:" به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌ نێوان یه‌كێتی و پارتیدا هه‌یه‌، پێویسته‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دوو جێگری هه‌بێت و له‌ پرۆژه‌كه‌شدا ئاماژه‌ی پێبكرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پارتی له‌و بڕگه‌یه‌ په‌شیمان بوبێته‌وه‌، ئه‌وا فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌مان ناكات و چاوه‌ڕوانكراویشه‌ رێككه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌".

 

به‌وته‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی "له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی یاساییدا نوێنه‌ری فراكسیۆنه‌كه‌مان كه‌ ئه‌ندامن له‌ لیژنه‌كه‌دا داكۆكی له‌ لانه‌دان له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆ ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر گوێیان لێنه‌گیرا ئه‌وا فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ناكات كه‌ پرۆژه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ گرنگ به‌ نایاسایی تێپه‌ڕێنرێت".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure