پارتى
501 جار بینراوە 6/5/2019 07:20 PM

ڕۆژنامه‌نوسێكى پارتى : ئەمجارە پارتی بۆ دروستكردنی جێپێیەكی قایم لە سلێمانی، گۆڕان وەكو ئەسپی تەڕوادە بەكاردێنێت



سنور ميديا 

ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه‌ نزیكه‌ له‌ خاوه‌ن بڕیاره‌كانى پارتیى دیموكراته‌وه‌ و نێهینیه‌ گه‌وره‌كه‌ى چۆنیه‌تى به‌كارهێنانى گۆڕانى له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌ ئاشكرا كردوه‌.


ڕێبوار كه‌ریم وه‌لى , له‌میانى وتارێكێى دا له‌ژێر ناونیشانى (پارتی فیشەك لە قاچی خۆی نادات) ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ , پارتى به‌مه‌به‌ست و بۆ جێپێى قایمكردنى خۆى له‌ناوچه‌ى سلێمانى گۆڕان وه‌كو ئه‌سپى ته‌رواده‌ به‌كارده‌هێنیت.

 

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌, پارتی دوای ئەوەی دڵنیا بووەوە كە لە خراپترین حاڵەتیشدا ئیمكانی گەڕانەوەی گۆڕان بۆ باوەشی یەكێتی لەئارادا نییە، وەبەرهێنانێكی سیاسیی دوورمەودای لەسەر ئەو بابەتە كرد.


ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌, پێشتر میدیاى گۆڕان شاسوار عه‌بدولواحیدى به‌ ئه‌سپى ته‌رواده‌ به‌راورد ده‌كرد.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure