سنور ميديا
851 جار بینراوە 6/5/2019 03:17 PM

ته‌رمی گه‌نجێكی 33 ساڵ دەدۆزرێتەوە



سنور ميديا 

پۆلیسی ناحیه‌ی له‌لایه‌ن ته‌رمی گه‌نجێكی 33 ساڵی له‌نێو دارستانێكی نزیك ناحیه‌كه‌ ده‌رهێنایه‌وه‌، به‌پێی دوو سه‌رچاوه‌ی پۆلیس، باوكی دانیناوه‌ به‌ كوشتنی كوڕه‌كه‌یی و شاردنه‌وه‌ی له‌و ناوچه‌یه‌.

 

زانا نەوزاد، دانیشتوی گه‌ڕه‌كی حورییه‌ له‌ كه‌ركوك، زیاتر له‌ دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر دیارنامێنێت و دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رده‌وامی پۆلیس له‌گه‌ڵ كه‌سوكاره‌كه‌ی، باوكی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌ستگیرده‌كرێت.

 

سەرچاوەیەکى پۆلیسی كه‌ركوك، له‌به‌ر هه‌ستیاری بابه‌ته‌كه‌ نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه‌، به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت "له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا باوكی ئه‌و گه‌نجه‌ دانى بە تاوانەکەیدا ناوە، کە بە هاوکارى کەسێکى دیکە هەستاوە بە کوشتنى کوڕەکەى، بە چەقۆ و بۆرى، پاشان تەرمەکەیان كردۆته‌ ناو به‌رمیلێكه‌وه‌ و بردویانه‌ بۆ ناحیەى لەیلان و لەنێو دارستانێکدا شاردویانه‌ته‌وه‌".

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 6ی ئایار، تیمێكی پۆلیسی ناحیه‌ی له‌لایه‌ن چونه‌ شوێنی شاردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه و‌ به ‌هاوكاری باوكی گه‌نجه‌كه‌ ته‌رمه‌كه‌یان ده‌رهێنایه‌وه‌ و بۆ پشكینین رەوانەى هۆبەى پزیشکى دادوەرییان كرد.

 

به‌پێی ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و روداوه‌، باوكی گه‌نجه‌كه ‌له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا وتویه‌تی "هۆکارى کوشتنى کوڕەکەم بۆ ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ ئالوده‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان بووه‌، سەرانەی له‌ خه‌ڵكی بێ تاوان سه‌ندووه‌ و ویستومانه‌ خێزانه‌كه‌مان و خه‌ڵك رزگاریان بێت"، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure