.
122 جار بینراوە 6/5/2019 01:29 PM

بۆچی خواردنی خورما لە ڕەمەزاندا گرنگە..؟



سنورمیدیا-تەندروستی

لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزاندا زۆرینەی ڕۆژەوانان لە گەڵ دەستپێكی بانگی ئێوارەدا، بە خواردنی خورما ڕۆژووەكەیان دەشكێنن، ئەمەش وەك كلتورێكی جیهانی ئسلامی لێهاتووە بۆ ڕۆژوەوانان بەگشتیی و لە مانگی ڕەمەزاندا بە تایبەتی .


به‌ پێی چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی گرنگ له‌سه‌ر ئاستی جیهان خورما لەخواردنە گرنگەكانە بۆ لەش بەتایبەت لەمانگی رەمەزاندا، ئەوەش بەو پێوەرەی كە دەوڵەمەندە بەچەندین تایبەتمەندی خۆراكی كەوا دەكات گرنگی پێ بدرێت.

 

سوودە تەندروستیەکانی خورما لە ڕەمەزاندا:

 

- خورما لە بەربانگدا دەبێتە هۆی ئاسانکاری بۆ لەش تا سوود لە ڤیتامین و کانزاکان وەربگرێت، چونکە خورما بڕێکی زۆر سیلینیۆم و پۆتاسیۆم و مەگنیسۆمی تێدایە، لەهەمانکاتدا دژی شێرپەنجە و بەرگری لەش بەرزدەکاتەوە، چونکە دژە ئۆکسانە.

 

- پزیشکان جەخت لەوەدەکەنەوە خواردنی خورما، دەبێتە هۆی خێراکردنی هەرس و کرداری مژینی خۆراک لەماوەی نیو کاتژمێردا، هاوکات هاوکاری گەدەش دەکات کە بەشێوەیەکی تەندروست کرداری هەرس ئەنجام بدات.


- ددان بەهێز دەکات و لە کلۆربوون دەیپارێزێت و ئێسک بەهێز دەکات.

 

- دڵ و خوێن بەرەکان لە نەخۆشی دەپارێزێت، رێژەی شەکری خوێن یەکسان دەکاتەوە.

 

- پێست لە چرچبوونی پێش وەختە دەپارێزێت و رێگا نادات وشک بێتەوە، لەهەمانکاتدا چاو لە کزبوون و هەر نەخۆشیەکی دیکە دەپارێزێت و بەهێزی دەکات.


- یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات و هەست بە تێری دەکەیت بۆ ماوەیەکی زۆر.

 

- ڕێژەی کۆلیسترۆڵی خوێن یەکسان دەکاتەوە و کارەکانی جگەر چالاک دەکات.

 

- بەهێزكردنی تەندروستی كۆئەندامی هەرس : ریشاڵ پێویستە بۆ بەهێزكردنی تەندروستی قۆڵۆن و جوڵەی باشی ریخۆڵەكان، هاوكات هاوكارە لەپاككردنەوەی كۆئەندامی هەرس و بوار دان بەقۆڵۆن بۆ كاركردن لەسەر ئەوپەڕی تواناو ئاست، لەگەڵ كەمكردنەوەی ئەگەری هەوكردنی قۆڵۆن و شێرپەنجەی قۆڵۆن و مایەسیری.

 

- دابەزینی ئاستی فشاری خوێن : توێژینەوەكان دەریانخستووە كە مەگنیسیۆم هاوكارە لەدابەزاندنی فشاری خوێن سەرباری ئەوە پۆتاسیۆمی تێدایە كە هاوكارە لەكاری دڵدا بەشێوەیەكی باش و دابەزاندنی پەستانی خوێن.

 

-  ڕێژەیەكی زۆر لە ڕیشاڵی تێدایە، كە یاریدەی كۆئەندامی هەرس دەدات بۆ چالاكتر بوونی.

 

- جگە لە بەربانگ خورما دەتوانرێت پارشێوانیش بخورێت و سوودی زۆر هەیە و لەکاتی ڕۆژوودا وزەت پێدەدات.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure