ئومێد خۆشناو
431 جار بینراوە 6/5/2019 12:40 PM

ئومێد خۆشناوى بڕيارى ده‌نگدان به‌ كانديدى يه‌كێتى ئاشكرا كرد



سنور ميديا 

سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی ئه‌ندامانی ده‌كات كه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌هۆڵی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌بن بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسایی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.

 

دەستەى سەرۆکایەتی پەرلەمان لە نوسراوێکدا ، داوای لە پەرلەمانتاران کردووە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژ چوارشەممە لە هۆڵی پەرلەمان ئامادەبن بۆ کۆبوونەوە.

 

هاوکات، ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، ئێمه‌ وه‌ك فراكسیۆنی پارتی ده‌نگ به‌كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی ده‌ده‌ین بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئه‌و پۆسته‌ ئیستحقاقی یه‌كێتییه‌.

 

وتیشی، هیوادارین له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی دیكه‌ له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم تێپه‌ڕێنین و بتوانین پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زان کابینەی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم رابگه‌یه‌نین.

 

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ یەکێتی و پارتی ڕێککەوتنى نێوانیان واژۆکرد و ڕێککەوتوون لەسەر دابەشکردنی پۆستەکانی حکومەتى هەرێم.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure