شۆڕش حاجی
205 جار بینراوە 6/5/2019 12:07 PM

شۆڕش حاجی: جێگرەكەی یەكێتی بۆ سەرۆكی هەرێم دەسەڵاتی سەربازی نییە



سنور ميديا 

شۆڕش حاجی ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت: بزووتنەوەی گۆڕان ڕازی بووە لەسەر زیادكردنی جێگرێك بۆ سەرۆكی هەرێم بۆ پشكی یەكێتی لەپێناو هەرچی زووە پێكهێنانی حكومەتی هەرێم.

 

شۆڕش حاجی دەشڵێت: بەهیچ جۆرێك ئەو بڕیارە نەدراوە دەسەڵاتی هێزە چەكدارەكان بدرێتە جێگرەكەی سەرۆكی هەرێم لە پشكی یەكێتی دوێنێ-ش لەكۆبوونەوەكەی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان پارتی دیموكراتی كوردستان جەختیكردەوە، كە ئەو بەڵێنەی نەداوەو بەو داواكارییەی یەكێتی ڕازینەبووە، تەنیا بەزیادكردنی جێگرێك بۆ یەكێتی ڕازی بووە.

 

هەروەها تە ئكیدییان لەوە كردەوە قسەكەی ئێمە "مەنتق و ڕەوایی تێدایە، وتمان ناكرێت و ناشێت ئێمە ئەگەر سێ لایەن بین لەناو حكومەتی هەرێم، وەزارەتی ناوخۆ لای پارتی دیموكراتی كوردستان بێت، وەزارەتی پێشمەرگەش لای یەكێتی بێت و یەكێك لەجێگرەكانیش ئەركی كاروباری سەربازی پێبدرێت، كە لەپارتی یا یەكێتی بێت.

 

لەوەڵامی ئەو پرسیارەی كەواتە جێگری سەرۆكی هەرێم لە پشكی بزووتنەوەی گۆڕان دەسەڵاتی هێزە چەكدارەكانی وەك پێشوتر دەبێت؟ شۆڕش حاجی وتی: ئێمە ئەوەمان بە وردی‌و درێژی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان باسكردووە ئێستا لەسەروبەندی ئەوەین، كە ئێمە و ئەوان دابنیشین بۆ دوا "صیاغە"ی ئەو یاسای سەرۆكایەتی هەرێمە بۆ "تەحدیدكردن و دەستنیشانكردنی".

 

هەروەها وتی: ئەم خاڵەی كە " تۆ" پرسیارت لەبارەوە كرد، بەڵام ئایا بەڵێن دراوە بە ئێوە كە ئەو دەسەڵاتانە لای ئێوە جێگری سەرۆكی هەرێم لەپشكی بزوتنەوەی گۆڕان بێت؟ شۆڕش حاجی وتی بەڵێ دەربارەی ئەنجامدانی كۆبونەوەی سێ قۆڵی، د.شۆڕش حاجی دەڵێت" ئەوە داواكاری ئێمەیە، بەڵام ئێمە كۆبوونەوەی دوو قۆڵی لەگەڵ یەكێتی ڕەتدەكەینەوە چونكە تا ئێستاش یەكێتی لەسزادانی سیاسی هەڵسواڕان و دەنگدەرەنمان بەردەوامە وە ئەو چوار ڕێككەوتنەی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان هەیەتی هیچی جێ بەجێ نەكردووە."

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure