مه‌حمود سه‌نگاوى
707 جار بینراوە 6/5/2019 01:40 AM

مه‌حمود سه‌نگاوى هه‌ڕه‌شه‌ ئه‌كات



سنور ميديا 

ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ یه‌كێتی كه‌س نانێرێت بۆ وه‌زاره‌ته‌كان تا خۆی ده‌وڵه‌مه‌ند بكات، ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ هه‌ر وه‌زیرێك كه‌مته‌رخه‌مبێت له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورده‌خرێته‌وه‌.

 

مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ ته‌له‌فزیۆنی‌ حزبه‌كه‌ی‌ وتی‌: "پێوسته‌ دروستكردنی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ بێ خزمه‌تی هاوڵاتیان بكات، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌بێت كه‌سێك بنێرین بۆ خۆی له‌وێ پاره‌ په‌یدا بكات و له‌وێ ژیانی باش بكات".

 

وتیشی‌: "له‌مه‌ودوا یه‌كێتی تێكۆشه‌رانی خۆی ده‌نێرێت بۆ وه‌زاره‌ته‌كان، باش ئیشی كرد سه‌رچاو، باش ئیشی نه‌كرد، ده‌بێت بڕوات و كه‌سێكی دیكه‌ بچێته‌ جێگه‌ی كه‌ باش ئیش بكات، كه‌سێك بچێته‌ جێگه‌ی كه‌ گله‌یی و گازنده‌ی خه‌ڵكمان له‌سه‌ر كه‌مبكاته‌وه‌".

پێشتر له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ "یه‌كێتی 6 وه‌زاره‌ت له‌م كابینه‌یه‌دا وه‌رده‌گرێت، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، جێگری سه‌رۆكی هه‌ریمَ و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و ژماره‌یه‌ك ده‌سته‌ و بریكاری وه‌زاره‌ت".

 

وتیشی‌: "یه‌كێتی پشكی وه‌زاره‌ته‌كانی پێشمه‌رگه‌، خوێندنی باڵا، كشتوكاڵ، پلاندانان، رۆشنبیری، وه‌زاره‌تێكی هه‌رێمی‌ به‌رده‌كه‌وێت، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك بریكاری وه‌زیر و ده‌سته‌".

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure