سنور ميديا
249 جار بینراوە 5/5/2019 05:18 PM

حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى ده‌وامه‌وه‌ راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌



سنور ميديا 

وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌بۆنه‌ى مانگى ره‌مه‌زانه‌وه‌ ده‌وامى فه‌رمانگه‌كان كه‌مده‌كرێته‌وه‌.

 

سەفین دزەیی، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان  رایگه‌یاند: بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان دەكەین، بەهیواین ئەو مانگە ببێتە مانگی برایەتی و تەبایی و پتەوتركردنی یەكڕیزی.

 

وتیشى: "بەم بۆنەیەشەوە رایدەگەیەنین دەوامی فەرمی فەرمانبەرانی دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی یەك كاتژمێر كەمدەكرێتەوە، واتا لە 8ی بەیانی دەستپێدەكات تا كاتژمێر 2ی دوای نیوەڕۆ".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure