گۆڕان و پارتى
388 جار بینراوە 5/5/2019 03:34 PM

ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى گۆڕان و پارتى ئاشكرا كرا



سنور ميديا

پارتی و گۆڕان رێککەوتنی تەواوەتیان بۆ پێکهێنانی حکومەت راگەیاند و پارتیش دەڵێت بەفەرمی سوپاسی بزوتنەوەی گۆڕانمان کردوە.


پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەردانی شاری سلێمانیان کرد و لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ شاندی باڵای گۆڕان کۆبونەوە.

 

دوای نزیکەی ٣ کاتژمێر کۆبونەوەکەیان کۆتایی هات و شۆڕش حاجی وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان و مەحمود محەممەد وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان ئەنجامدا.

 

شۆڕش حاجی وتەبیژی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند "مەرج و ئامانجی رێککەوتنەکەمان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەشداریکردنمان لە پێکهێنانی حکومەت چاککردنی بژێوی خەڵک و بوژاندوەی ژیانی خەڵکی و ئەنجامدانی چاکسازی بوە".

 

شۆڕش حاجی ئاماژەی بەوەداوە "دەمانەوێت نێو ماڵی کوردی یەکگرتو و یەکڕیز بێت لەپێناو خەڵک بۆ ئەوەی چاکسازی لە هەموو جومگەکانی دەسەڵات ئەنجام بدرێت و بەنیشتیمانیکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆ و سەربەخۆکردنی دەسەڵاتی دادوەری کاردی جددی بۆ بکرێت".

 

وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان وتیشی "نابێت پۆستێک لێرە و لەوێ ڕێگری بێت لە پێکهێنانی حکومەت و دەبێت پاکێجەکانی چاکسازی جێبەجێ بکرێت".

 

لەبارەی دیاریکردنی ناوی کانیدەکانیشیانەوە وتەبێژەکەی گۆڕان وتی "ئەو ناوانەی لە میدیاکانەوە بڵاوکراونەتەوە راست نین و تا ئێستا هیچ کاندیێکیان یاری نەکراوە".

 

 

هاوکات مەحمود محه‌مه‌د وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا وتی "ئێمە ئەمڕۆ بۆیە هاتوین بۆ لای بزوتنەوەی گۆڕان تا سوپاسیان بکەین لە ئاسانکاریکردن و رازیبونیان بۆ پێکهێنانی حکومەت".

 

مەحمود محه‌مەد ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئێمە هەر لەسەرەتاوە لەگەڵ گۆڕان نزیکبونەوەی باشمان هەبوە و تێگەیشتنمان هەبوە لەسەر چۆنیەتی پێکهێنانی حکومەت و هەروەها جەختمان لە پێویستی یەکگرتویی و یەکرێزی نێوانمان کردووەتەوە چونکە کوردستان پێیویستە بەوەیە کە تەبا بین".

 

دەربارەی هۆکاری دواکەوتی پێکهێنانی حکومەت وتەبێژی پارتی باسی لەوەکرد "حکومەت تا ئەمڕۆ دواکەوت چونکە هەر لەسەرەتاوە نەمانەویستوە هیچ لایەنێک لە بەشدارەکانی پێکهێنانی حکومەت ناڕازی بن و هیچ لایەنێک بەسەر لایەنێکی دیکە فەرز نەکرێت".

 

وتەبێژی پارتی وتیشی "ئەمڕۆ سەردانی یەکێتی دەکەین و ئێستاش لیژنەیەکمان لەوێن و گفتوگۆگۆیان لەگەڵ دەکەین و هەروەها لە چەند ڕۆژی داهاتوشدا کۆبونەوەی سێ قۆڵی ئەنجام دەدەین"

 

 

ئەمڕۆ یەکشەممە شاندێکى پارتی بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەردانی مەکۆی سەرەکی گۆڕانی کرد لەسلێمانی و لەگەڵ بەرپرسانى گۆڕان کۆبوونەوە و مەبەست لەکۆبونەوەکەش کۆتا ڕاگۆڕینەوەیان بوو سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەت و ڕێککەوتنى نێوانیان بە تایبەت دوای ئەوەى جێگرێکى دیکە بۆ سەرۆکى هەرێم زیادکرا.

 

ئەم کۆبونەوەیەى پارتى و یەکێتى و گۆڕان لەکاتێکدایە کە تائێستا ٢١٨ ڕۆژ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانى کوردستاندا تێپەڕیوە و دواى چەندین کۆبوونەوە، تائێستا لایەنەکان لەسەر پێکهێنانى کابینەى نوێ نەگەیشتونەتە ڕێکەوتنى کۆتایی.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure