سنور ميديا
423 جار بینراوە 5/5/2019 03:24 PM

لە شەڕێکی دەستەویەخەدا ٤٠ چەتە کوژران



سنور ميديا 

لە ڕاگەیەندراوێکدا هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایانگەیاند، لە گوندەکانی مەراناز و مالکیە-ی سەر بە عەفرین، ٤٠ سەرباز و چەتە کوژراوە و ٣٠ی دیکەش بریندا بوون.

 

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین، لەسەر شەڕ و پێکدادانەکانی دوێنێی شەڕڤانەکانیان و سەربازانی تورکیا و چەتەکانی سەر بە ئەوان، لە گوندەکانی مەراناز و مالکیە لە سنووری عەفرین، ڕاگەیندراوێکی بڵاو کردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە بەیانی دوێنێ-ەوە سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گرێدراوی دەستیان بە تۆپبارانی قورسی سەر گوندەکانی مالکیە، شێوارغا، کەشتەعار و مەراناز-ی سەر بە شەرای عەفرین کردووە کە خەڵکی مەدەنییان تێدایە، دوای ئەو تۆپبارانە هێزەکانی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی سەر بە ئەوان، لەژێر پاراستنی تۆپخانە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکانی هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئەو گوندانە، لەئەنجامدا پێکدادانێک ڕوویدا.

 

هەروەها هاتووە:"لە ئەنجامی شەڕی دەستەویەخە لەنێوان شەڕڤانان و چەتەکانی سوپای داگیرکەر، لانێکەم ٤٠ چەتە کوژران، لەناو ئەو چەتانەی کوژران، ئەحمەد جەمیل حەربوش بەرپرسی چەتەکان لەناوچەی شەرا و ئەعزاز-یش هەیە، لەو پێکدادانەدا هەروەها زیاتر لە ٣٠چەتە برینداربوون.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure