دابه‌شكردنى مووچه‌
1347 جار بینراوە 5/5/2019 01:45 PM

خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى چوار وه‌زاره‌ت ڕاگه‌يه‌نرا



سنور ميديا 

به‌ پێى ليستێكى وەزارەتی دارایی بڕياره‌ مووچه‌ى چه‌ند وه‌زاره‌تێك دابه‌ش بكرێت كە بەوەزارەتی پێشمەرگە دەستپێدەكات و بە وەزارەتی تەندروستی كۆتایی دێت.

 

بەپێی لیستێكى وه‌زاره‌تى دارايى ،  بڕيار سبەینێ دووشەممە 6ی ئایار موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەشدەكرێت كە ئەمڕۆ بەهۆی چەند كێشەیەكی تەكنیكییەوە دواكەوت بۆ سبەینێ.

 

هاوكات رۆژی سێشەممە 7ی ئایار یەكەی 70 و 80ی وەزارەتی پێشمەرگە موچە وەردەگرن وەك لەلیستەكەی وەزارەتی داراییدا ئاماژەی پێدراوە.

 

رۆژی چوارشەممەش 8ی ئایار مامۆستا و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم موچەی مانگی شوباتی ئەمساڵ وەردەگرن.

 

هەر بەپێی لیستەكە، رۆژی پێنجشەممە 9ی ئایار وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان موچە وەردەگرن و رۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو 12ی ئایاریش، وەزارەتی تەندروستی موچەی مانگی شوبات وەردەگرن.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure