پارتى و گۆڕان
128 جار بینراوە 5/5/2019 01:37 PM

گۆڕان كۆتا كۆبوونەوە لەگەڵ پارتی دەكات



سنور ميديا 

شاندێكی باڵای پارتی دیموكرات بەسەرۆكایەتیی نێچیرڤان بارزانی، سەردانی سلێمانی كردو لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان دەستیان بەكۆبوونەوە كردووە، سەرۆكی فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕانیش دەڵێت: "ئەم كۆبوونەوەیەی ئێمە و پارتی، كۆتا كۆبوونەوە دەبێت و لەبارەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی ھەرێمەوە پێك دێین".

 

شاندی پارتی بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ یەك شەممە سەردانی سلێمانیان كرد، لە گردی زەرگەتە لەگەڵ گۆڕان لەكۆبوونەوەدان، ئەوەش بۆ پرسی پێكھێنانی حكومەتی نوێ.

 

عەلی حەمە ساڵح، سەرۆكی فڕاكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان، لەبارەی كۆبوونەوەكە رایگەیاندووە، سەردانەكەی ئەمڕۆی شاندی پارتی بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی دەبێت لەگەڵ شاندی یاوەری، كە لەبارەی دوابڕیارەكانی بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی كۆ دەبینەوە."

 

حەمە ساڵح راشیگەیاند، ئەم كۆبوونەوەیەی ئەمڕۆ، كۆتا كۆبوونەوەیە لەبارەی یاسای سەرۆكایەتی ھەرێم و ڕێكارەكانی دواتریش لە ڕۆژانی داھاتوودا دیار دەبێت و كۆتایی پێدێت و سەرۆكایەتی ھەرێم بە تەواوی دادەمەزرێت.

 

بڕیارە هەر ئەمڕۆ شاندی پارتی لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كۆبوونەوە بكەن، لەگەڵ ئەو لایەنەش دواین رێككەوتنی دابەشكردنی پۆستەكانی كابینەی نوێ‌ واژوو بكەن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure