سنور ميديا
132 جار بینراوە 4/5/2019 10:16 PM

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف يه‌كه‌م ڕۆژى مانگی ره‌مه‌زانى ڕاگه‌ياند



سنور ميديا 

دیوانی وەقفی سوننی عێراقی رایگەیاند: کە رۆژی دووشەممە 6ی ئایاری 2019 یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانە، هاوكات وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمی كوردستانیش به‌هه‌مانشێوه‌ دوو سبه‌ی دووشه‌ممه‌ی به‌ یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان دیاریكرد.

 

شێخ ئیبراهیم به‌رزنجی بەڕێوەبه‌ری ئیرشاد و توێژێنەوه‌ لە دیوانی وەزاره‌تی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند: لیژنه‌ی بینینی مانگ له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌ پشتبه‌ستن به‌ به‌ڵگه‌ شه‌رعییه‌كانی بینینی مانگ، بۆی ده‌ركه‌وتووه‌ مانگ له‌ ئاسمانی كوردستان نه‌بینراوه‌.

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ 5ی ئایار، ته‌واوكه‌ری مانگی شه‌عبانه‌، بۆیه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure