كه‌ش و هه‌وا
168 جار بینراوە 4/5/2019 10:07 PM

ئوسترالیا دەست بەسەر بەلەمێکى قاچاخدا دەگرێت



سنور ميديا 

بەگوێرەى ڕاگەیەندراوێکى هاوبەشى نێوان هێزەکانى پاراستنى سنورەکانى ئوسترالیا و دەسەڵاتى ئیدارى کاروبارى ڕاوەماسى ئوسترالیا، هێزە هاوبەشەکانى نێوانیان توانیویانە دەستبگرن بەسەر بەلەمێکى ڕاوەماسى ئیندۆنیسیدا کە گومانى ئەوەى لێکراوە کە هەوڵیدابێت بە قاچاخ لە سنورە ئاوییەکانى ئوسترالیادا ڕاوەماسى بکات.


بەرپرسێکى باڵاى ئەو هێزە هاوبەشانەش ڕایگەیاند دەستگیرکردنى ئەو بەلەمە بە ماناى ئەوەیە کە ئوسترالیا ڕێوشوێنى دەریایى و ئاسمانى بەهێزى هەیە بۆ پاراستنى سنورەکانى ئوسترالیا.


بەمەبەستى لێکۆڵینەوەى زیاتریش، لەپاش دەستبەسەراگرتنى بەلەمەکەش لەگەڵ سەرنشینانەکانیشى براون بۆ ناوچەى داروینى ئوسترالیا.


سەرچاوە : ماڵپەرى هەواڵى میراج نیوز

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure