سنور ميديا
225 جار بینراوە 4/5/2019 06:40 PM

یه‌په‌گه‌ ئه‌فسه‌رێكی توركیا ده‌كوژێت‌و یه‌كێكی دیكه‌ش دیل ده‌كات



سنور ميديا

وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا دانی به‌وه‌دا نا كه‌ ئه‌فسه‌رێكی سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌)ه‌وه‌ كوژراوه‌.



به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا، له‌ناوچه‌ی ته‌ل ڕه‌فعه‌ت له‌ عه‌فرین، له‌میانی پێكدادانێك له‌نێوان سوپای توركیا ‌و شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌، ئه‌فسه‌رێكی سوپای توركیا كوژراوه‌، هاوكات ئه‌فسه‌رێكی دیكه‌ش برینداركراوه‌، كه‌ توركیا ده‌ڵێ برینه‌كه‌ی سه‌خته‌.



پێشتر میدیاكانی نزیك له‌یه‌په‌گه‌ ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه‌، له‌شارۆچكه‌ی مه‌رعناز له‌چالاكیه‌كدا توانیویانه‌ ئه‌فسه‌رێكی سوپای توركیا به‌ دیلیی بگرن.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure