سنور ميديا
116 جار بینراوە 4/5/2019 05:21 PM

گه‌نجێك به‌تۆمه‌تی كوشتنی دایكی ده‌ستگیرده‌كرێت



سنور ميديا 

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ هه‌رسێكیان تۆمه‌تی كوشتنیان له‌سه‌ره‌و یه‌كێكیان دایكی خۆی كوشتووه‌.

 

عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا ڕایگه‌یاند، یه‌كێك له‌و تۆمه‌تبارانه‌ ئاڵوده‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان بووه‌ و دوای ده‌ستگیركردن و مانه‌وه‌ی له‌ زینداندا بۆ ماوه‌ی هه‌شت مانگ ئازادكراوه‌.

 

وتیشی، له‌ پاش هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی له‌ زیندان و به‌هۆی لێبڕانی مادده‌ی هۆشبه‌ر توشی نه‌خۆشی ده‌رونی بووه‌ و ده‌رئه‌نجام وایلێهاتووه‌ دایكی خۆی بكوژێت، هه‌روه‌ها ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ به‌پێی ماده‌ی 406 له‌ یاسای سزادانی عیراقی ده‌درێنه‌ دادگا.

 

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ماوه‌ی كه‌متر 24 سه‌عاتدا ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ ده‌ستگیركراون و زۆربه‌ی تاوانه‌كان له‌سه‌ر كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بوون.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure