سنور ميديا
237 جار بینراوە 4/5/2019 03:55 PM

هۆشداری ئەمریكا لەبارەی دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەتی هەرێم



سنور ميديا 

ئەمەریكاییەكان دواخستنی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان بەئاستەنگێك دەزانن لەبەردەم پێشكەوتنی هەرێمی كوردستاندا، ئەوەش بەپێی قسەی بەیان سامی عەبدولرەحمان نوێنەری حكومەتی هەرێم لەواشنتۆن.

 

ئەمڕۆ شەممە بەیان سامی عەبدولڕەحمان، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاندوە "پشتیوانییەكانی ئەمەریكا بۆ هێزەكانی پێشمەرگە درێژەیان دەبێت، ویلایەتە یەكگرتووەكان و شانشینی یەكگرتوو و ئەڵمانیا ڕاوێژ و ئامۆژگاریی وەزارەتی پێشمەرگە دەكەن لە بواری چاكسازی لە وەزارەتدا، سەركەوتنی ئەم چاكسازییەش، یەكێك لە مەرجەكانی مەشقكردن و هاوكاریی دیكەی ئەمەریكایە بۆ پێشمەرگە".


بەیان سامی دەشڵێ: "لەم چەند مانگەی دواییدا چەندین كۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی دەرەوە و ئەندامانی كۆنگرێس كردووە، یەكێك لە بابەتە سەرەكییەكان بە تایبەت لە بودجەی بەرگریی ٢٠٢٠ی ویلایەتە یەكگرتووەكان، دابینكردنی بڕێك پارەیە بۆ هاوكاریی دارایی و تەكنیكی و مەشق و ڕاهێنان بە هێزە عێراقییەكان، لەو بڕەپارەیەش كە بۆ عێراق تەرخان كراوە، بەشێك دیاری كراوە بۆ هێزەكانی پێشمەرگە، ئێمە لە ئێستاوە تاوتوێی پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٠ و بەشی پێشمەرگە دەكەین لەگەڵ ئەو لایەنانەی ئاماژەم پێ كردن. ئەوان بە ڕوونی باسی ئەوە دەكەن كە درێژەی چاكسازییەكان لە وەزارەتی پێشمەرگە پڕبایەخە بۆ بەردەوامیی هاوكاریی ئەمەریكاییەكان، بەڵام ئەوەمان بیر نەچێت كە سەرەڕای هاوكاریی سەربازی و مەشق و ڕاهێنان، ئەمەریكا بە شێوەی تریش هاوكاریی گەلی كورد دەكات".


لەبارەی تێڕوانینی ئەمەریكا بۆ كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەیان ئاماژەی بەوەداوە "ئەمەریكاییەكان دواخستنی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی هەرێمی كوردستان بە ئاستەنگێك دەزانن لە بەردەم پێشكەوتنی هەرێمی كوردستاندا".


ناوبراو ئەوەشی وتوە "ئەمەریكا دەزانێت كە لە هەموو دۆخەكاندا پێویستی بە هەرێمی كوردستانە و كوردستانیش پێویستی بە ئەمەریكایە، ئێمە لای ئەمەریكاییەكان نموونەیەكی سەركەوتووین بۆ عێراق و ئەوەش دەربڕینی ئەمەریكییەكان خۆیانە، كە كوردەكان پێویستن بۆ پرۆسەی دیموكراتیزەكردن و بەمەدەنیكردنی عێراق".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure